soren kierkegarr
نووسینی ویلیا‌م هابن
وه‌رگێڕان و داڕشتنی محه‌مه‌دئه‌مین ره‌ستگار
نووسینی ویلیا‌م هابن
وه‌رگێڕان و داڕشتنی محه‌مه‌دئه‌مین ره‌ستگار
به ڕاستی ڕواڵه‌تی شپرزو په‌شێو و نێوئاخندۆزی و دوابینی، تایبه‌تمه‌ندی و گه‌وشتی هه‌میشه‌یی (سوورن کییه‌ر کگارد) بوو. سوورن (1813ی زایینی هه‌تا 1855)، دواچۆڕی بنه‌ماڵه‌یه‌کی گه‌وره بوو. له کاتی له‌دایکبوونیدا، (قه‌شه سانت میخائیل Father michael کییه‌رکگارد)ی باوکی، 56 ساڵی بوو و دایکی 45 ساڵان بوو. باوکی بازرگانێکی به‌خته‌وه‌ر بوو. ماڵیان زۆر بێ ده‌نگ و بێ ئاژاوه بوو به‌ڵام ئه‌وه‌نده به توندی دینیان گرتبوو و خۆیانیان به ته‌واوه‌تی ته‌رخانی کڵێسه و ئایین کردبوو که ته‌می خه‌م ماڵیانی داگرتبوو. میخاییل کییه‌رکگارد له ناو جووتیاره هه‌ژاره‌کانی گسکه‌جاڕه‌کانی (ژۆتله‌ند)دا گه‌وره ببوو. له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، ئامۆچیاره پرۆتستانه‌کان له ڕێی بووژانه‌وه‌ی ئایینییه‌وه وه‌ها خه‌ڵکیان هه‌ژاندبوو که ته‌نانه‌ت منداڵه‌کانیش زراویان تۆقی بوو و هه‌ستیان به گوناه ده‌کرد و ئاره‌زوویان ده‌کرد، بریا هه‌ر له دایک نه‌بووایه‌ن. ئامۆژگاران هه‌فته به هه‌فته له چه‌شنی هه‌وره‌تریشقه ده‌یانگرماند و ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر ڕوو له خودا نه‌که‌ن و خۆتان چاک نه‌که‌ن، بۆ هه‌میشه له به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار بێ به‌ش ده‌بن و خودا ده‌تانگرێ و به هێچ کلۆجێ چاوتان به به‌هه‌شت ناکه‌وێت. گه‌نجۆ میخائیل ئه‌و ئامۆژگارییه ترسناکانه‌ی زۆر به هه‌ند وه‌رگرت و تا هه‌تایه له بیری نه‌کرد و ئه‌وه‌نده گوێی بۆ کۆمه‌ڵێ ڕسته‌ی له چه‌شنی؛ (خوێنی پیرۆز و برینی پیرۆزراو) ، (توون واته جه‌هه‌نده‌م به تاقی توێڵی قه‌شه‌ی گوناهباره‌وه، به‌رده‌ڕێژ ده‌کرێت.) و (منداڵ، رۆڵه‌ی خودی شه‌یتانه.) ڕاگرت هه‌تا رۆژێک که ڕان و مێگه‌لی ده‌له‌وه‌ڕاند، هه‌ور ئاسمانی داپۆشا و زه‌وی تاریک و سارد هه‌ڵگه‌ڕا. میخائیل به بۆڵه‌بۆڵه‌وه گوتی؛" تف له خودایێ که تووڕه و به‌سامه و چاوی به شادی و ڕووناکی هه‌ڵنایه." و پاشان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه نه‌هات گرتی و گوتی بینیت چۆن ئه‌و کفره ماڵی کاول کردم هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یش هه‌تاهه‌تایه زمانی خۆی ده‌گه‌ست و خۆی سه‌رکۆنه ده‌کرد و هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که له ته‌مه‌نی 82 ساڵاندا به یه‌کجاری سه‌ری نایه‌وه، به ده‌گمه‌ن نه‌بێ پێ نه‌ده‌که‌نی و به‌رده‌وام لێوبه‌بار بوو. باوکی (سوورن) کۆمه‌ڵێ مشتومڕی له گه‌ڵ هاوساکانیاندا ڕێک ده‌خست که به ته‌واوه‌تی ئاس و ماندووی ده‌کردن و گه‌نجۆ (سوورن)یش له‌و گه‌لبستانه‌دا به‌شداری ده‌کرد. (قه‌شه میخائیل)، هه‌م له کاری بازرگانیدا سه‌رکه‌وتوو بوو، هه‌میش به وردی و زیره‌کی په‌ڕتووکگه‌لی یه‌زدانناسینی ده‌خوێنده‌وه. (یه‌زدانناسین؛ ئیلاهییات)، میخائیل زۆر به زاکوونه‌وه منداڵه‌کانی په‌روه‌رده ده‌کرد و لێ نه‌ده‌گه‌ڕا ده‌روده‌شت بکه‌ن هه‌ر بۆیه‌یش منداڵه‌کانی زۆر خانه‌زاد و دنیانه‌دیوو بوون. (سوورن) یه‌که‌م جار به پیاسه‌ی ناوماڵ و دیوه‌خان، مێشک و خه‌یاڵی به توانای خۆی ڕاده‌هێنا، باوک و فه‌رزه‌ند له ناو ماڵدا هاتوچۆیان ده‌کرد و وایان نیشان ده‌دا که گوایه خه‌ڵک و ئاشنا و ناسیاگ ده‌بینن و باسی دارودره‌خت و خانگ و مه‌ردمی ناڕاسقانی و خه‌یاڵییان ده‌کرد و هه‌ندێ جاریش ده‌میان ده‌جووڵا و ده‌نگیان نه‌ده‌هات؛ گوایه ده‌نگه‌ده‌نگی تێپه‌ڕینی هه‌سپ و پێتوونێک، ده‌نگی کپ کردوون. (پێتوون؛ عه‌ره‌بانه) یاخود سه‌باره‌ت به میوه‌بازاڕێکی خه‌یاڵی ده‌دوان. دنیای سووچ و گوناه ئه‌وه‌نده به لای (سوورن)ه‌وه ڕاسقانی (؛واقیعی) بوو که دوا جار خۆی گوتبووی؛ "هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیایه‌کی سامناک به‌رۆکی داوم و شه‌ش ده‌ری لێ گرتووم،...له‌وه‌ته‌ی له بیرم دێت، تاکه دڵخۆشیم ئه‌وه‌یه که‌س نه‌یتوانیوه په‌ی به به‌ختی ڕه‌شم ببات. نه منداڵیم کرد! نه هه‌رزه‌کاریم تێپه‌ڕاند! و نه ته‌مه‌نی پیاویه‌تیشم بینی!" چه‌ند جارێک له گه‌ڵ باوکی‌دا له پای مینبه‌ری (مۆنستێر؛ mynster)، سه‌رقه‌شه‌ی به‌ناوبانگدا دانیشتن. (سه‌رقه‌شه؛ ئوسقوف؛ Bishop ). دیار بوو هه‌ر وه‌ک چۆن "پاکیی رۆح و گیان" به لایه‌وه گرینگ بوو، زۆر خه‌می له "رزگاربوونی یه‌کجاره‌کیی رۆح و ڕه‌وان" ده‌خوارد و ته‌کوو (؛ پاشماوه)ی ژینی له‌و ڕێگه‌یه دانیا. ساڵانێکی زۆر هه‌ر که باوکی ده‌بینی، خودای وه‌بیر ده‌هاته‌وه، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که له ساڵی 1835ی زایینی‌دا، پیره‌پیاو نهێنی خۆی درکاند و گوتی که چه‌نده تۆلازی کردووه و به دوای ژناندا که‌وتووه! (سوورن)، هه‌ر که ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی بیست، شڵه‌ژا و هه‌م باوکی زه‌وینیی له به‌ر چاو بێزا و هه‌م پشتی له باوکی ئاسمانیشی هه‌ڵ کرد. سوورن زۆر هه‌ستی به شه‌رمه‌زاری ده‌کرد و ده‌یگوت بریا میخائیل باوکم نه‌بوایه و بڕیاری دابوو که "ده‌بێ ئیتر چاوم به ناو چاوی نه‌که‌وێت و ڕووی لێ هه‌ڵ که‌م هه‌تا جارێکی دیکه ئه‌و بێ ئابڕووییه نه‌بینمه‌وه." هه‌ر وه‌ک چۆن کوڕه‌کانی نووح به باوکیاندا هه‌ڵ ته‌قین و بینیان که نووحی باوکیان، ڕووت و سه‌رخۆشه. (ئاماژه‌یه به به‌شی نۆیه‌م له کتێبی (ئافراندن) له (ته‌ورات)دا که ده‌ڵێ؛ نووح، مێوسان و ڕه‌زگه‌یه‌کی هه‌ڵپاچی و پاشان خواردییه‌وه و سه‌ری گه‌رم داگه‌ڕا و جلوبه‌رگه‌کانی له به‌ر داکه‌ند. (حام) باوکی (که‌نعان) که باوکی به ڕووتی بینی بانگی براکانی کرد و (سام) و (یافس)یش، باڵاپۆشیکیان هه‌ڵ گرت و پشتاوپشت به‌ره‌و لای باوکیان هه‌نگاویان هه‌ڵ هێنا و نووحیان پۆشته کرده‌وه.) له‌و گشته منداڵه ته‌نها (پدر کریستیه‌ن )ی نۆسکه و (سوورن)ی دواچۆڕ، له‌و گرگاشه‌یه، گیانیان به ده‌ر برد و ئه‌وانی دیکه هه‌ر هه‌موویان مردن. ده‌ڵێی وه‌یشوومه‌ی نه‌هات و دێوزمه‌ی تاوان رووی له‌و پیره‌پیاوه کردبێت و باڵی به سه‌ر بنه‌ماڵه‌یاندا کێشا بێت. (گرگاشه؛ به‌ڵا و موسیبه‌ت) دایکی سوورن، پێش ئه‌وه‌ی شوو به میخائیل بکات، خزمه‌تکاری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بوو و ده‌تگوت کڕه‌ک (؛ شتی بێ گیان؛ جه‌ماد)ه و هه‌ر نییه و ته‌نانه‌ت (سوورن)یش هه‌رگیز باسێکی لێوه نه‌کردووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر