ئه‌ستێره‌ی هۆنه‌ی ئینگلیزی زۆر زوو ئاوابوو
خاتوو (سیلڤیا پلێت)، هۆنه‌ری به‌هره‌داری زمانی ئینگلیزی له 27ـی ئۆکتۆبه‌ری سالی 1932ـی زایینی له شاری بۆستۆنی ئه‌مریکادا، چاوی به دنیا هه‌ڵهێنا و له یازده‌ی فبرایه‌ری 1963، پاش ئه‌وه‌ی له وارخانه‌که‌ی خۆیدا، منداڵه‌کانی خه‌واند، خۆی کوشت. (وارخان؛ شوققه) شایانی باسه سیلڤیا له‌و کاته‌دا دوو کیژۆڵه‌ی هه‌بوو که یه‌کێکیان ته‌مه‌نی دوو ساڵان بوو ئه‌وی دیکه‌یشیان ساوایه‌کی به‌رمه‌مکانه بوو. هێشتا که‌س به ته‌واوه‌تی نازانێ که بۆ ده‌بێ هۆنه‌رێکی به‌ناوبانگ له چڵه‌پۆپه‌ی ئاوازه‌یدا خۆی بکوژێت. (ئاوازه؛ ناوبانگ)
داده سیلڤیا، خوێندنی پێش زانکۆی له شاره‌که‌ی خۆی واته (بۆستۆن)ـدا ته‌واو کرد، پاشان به‌ره‌و زانکۆی که‌مبریجی بریتانیا، وه‌ڕێ که‌وت و له‌وێ (تد هیۆز)ـی هۆنه‌ری ناسی و پاشان زه‌ماوه‌ندیان کرد.
سیلڤیا له‌و ساڵانه‌ی که نیشته‌جێی بریتانیا بوو، دوو چه‌پکه هۆنه‌ی به ناوی "کلۆسۆس" و "لێکدانه‌وه‌ی ژین"، بڵاو کرده‌وه که وێژه‌وانانی زمانی ئینگلیزیی، سه‌رسام کرد و ڕایانگه‌یاند، ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگین له ئاسمانی هۆنه‌ی ئینگلیزی‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه و (شکسپیر)ـێکی دیکه په‌یدا بووگه.
پاش مه‌رگی سیلڤیا له ئه‌مریکا، تد هیۆزی شووی و چه‌ند ئه‌نجوومه‌نێکی ئه‌ده‌بی، سێ چه‌پکه هۆنه‌ی دیکه‌ی خاتوو سیلڤیایان به ناوی "ئاریل" و "باریکه‌ڕێی ئاوی" و "داروده‌وه‌نی زستانه"، بڵاو کرده‌وه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر