ئاخۆ فیلمی (که‌لاوه‌نشینی سه‌رمایه‌دار)، شانۆی پڕشکۆی هه‌ژاری و چه‌رمه‌سه‌ریی گه‌لی هیندستانه؟
ئاماده‌کردنی محه‌مه‌دئه‌مین ڕه‌ستگار
(ده‌نی بۆیل)ـی ئینگلیزی که به بۆنه‌ی ده‌رهێنانی فیلمی (زاخه‌نشینی سه‌رمایه‌دار)ـه‌وه چوار خه‌ڵاتی له میهره‌گانی (گوڵدن گڵۆب) به ده‌ست هێناوه، له وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌کارانی هیندستانیدا که گوتبوویان که فیلمی ناوبراو شانۆی هه‌ژاری و به‌دبه‌ختیی خه‌ڵکی هیندستانه، ڕایگه‌یاندووه که فیلمی (زاخه‌نشینی سه‌رمایه‌دار)، بۆنی خۆشی ژینی لێوه دێت.
فیلمساز و به‌رهه‌مهێن و جێبه‌جێکارانی فیلمی (زاخه‌نشینی سه‌رمایه‌دار)، پاش ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتووانه له میهره‌گانی (گۆڵدن گڵۆب)ـدا به‌شدارییان کرد، به‌ره‌و شاری (مۆمبای) به ڕێ که‌وتن؛ مۆمبای یه‌کێ له‌و شارانه‌ی هیندستانه که دانیشتووانی زۆربه‌ی فیلمه سینه‌ماییه‌کان له سینه‌مادا ده‌بینن و بازاڕی بینینی فیلم له سینه‌ماکاندا زۆر گه‌رمه که‌چی هه‌ر له یه‌که‌م شه‌وی ڕانواندنی فیلمی (زاخه‌نشینی سه‌رمایه‌دار)ـدا، ڕه‌خنه‌کارانی ئه‌و شاره، فیلمی ناوبراویان وه‌به‌ر ڕه‌خنه دا. شایانی باسه که هیچ دوور نییه که فیلمی (زاخه‌نشینی سه‌رمایه‌دار)، خه‌ڵاتێکی (ئۆسکار)ـیش بباته‌وه.
(ده‌نی بۆیل)، ده‌رهێنه‌ری فیلمی (زاخه‌نشینی سه‌رمایه‌دار) له وه‌ڵامی په‌یامنێراندا گوتی: "من له دووتوێی فیلمه‌که‌مدا ویستوومه که نیشان بده‌م که چۆن سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ژاری و نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌رییه، خه‌ڵکی مۆمبای دڵیان به ژیان خۆشه و له‌مپه‌ره‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی که‌مه‌ڵگه، یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌به‌زێێن و به‌رگه‌ی ئێش و ئازاری ژین ده‌گرن."
شاری مۆمبای نزیکه 17 ملیۆن که‌سه که‌چی نیوه‌ی زیاتریان ماڵبه‌شان و هه‌ژارن و شوێنێکیان نییه که تێیدا ژیان به سه‌ر ببه‌ن و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له کووجی و کۆڵاناندا ژینیان ڕا ده‌بوورێنن و له بارودۆخێکی زۆر ناله‌باردا ده‌ژیێن و بگره ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاکیشیان به ده‌ست ناکه‌وێت؛ فیلمی (زاخه‌نشینی سه‌رمایه‌دار)، چیرۆکی ژینی ڕۆژانه‌ی به‌شێکی ئێجگار زۆری خه‌ڵکی هیندستانه؛ به سه‌ر هاتی کووچه و کۆڵانی ته‌سک و تاریک و خانووی (ته‌نه‌که‌یین)؛ له‌وه گه‌ڕێ که زۆر که‌س به ته‌نه‌که، کوختێکیان بۆ خۆیان ساز کردووه، به‌ڵکه هه‌ندێ که‌س له ژێر سای مه‌قه‌بایه‌کدا به کوله‌مه‌رگی ده‌ژین؛ قوژبونی کولێنچکه‌یه‌کی مه‌قه‌بایی.
گه‌لێک ڕۆژنامه و که‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی به بۆنه‌ی ڕازاندنه‌وه و جوان نیشاندانی نه‌هامه‌تی و بێخه‌م نیشاندانی هه‌ژارانه‌وه له فیلمی (زاخه‌نشینی سه‌رمایه‌دار)ـدا، کۆمه‌ڵێ ڕه‌خنه‌یان ئاراسته‌ی ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلمی ناوبراو کردووه؛ فیلمی (زاخه‌نشینی سه‌رمایه‌دار) به شێوه‌یه‌ک هه‌ژارنشینی و ده‌ریۆزه‌که‌ری و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌نگه‌مه‌نی و گه‌نده‌کاری و داوێنپیسی نیشان ده‌دات که تۆ بڵێی هیچ نه‌قه‌وماوه و کێشه نییه. ئه‌م کێشه‌گه‌له زۆر دڵته‌زێنتیرین له‌وه‌یه که ده‌رهێنه‌رێک بیه‌وێت به شێوه‌یه‌کی ئاسایی و به زه‌رده‌خه‌نه‌وه باسی بکات. ده‌رهێنه‌ر وه‌ها باسی ئه‌م کێشه‌گه‌لیه کردووه که تۆ خه‌ڵکی هیندستان پێیان خۆشه به‌م شێوه‌یه بژین و له گه‌ڵیدا ڕا هاتوون و خوویان پێوه گرتووه.
فیلمی (زاخه‌نشینی سه‌رمایه‌دار)، کۆمه‌ڵێ مشتومڕی ناوه‌ته‌وه؛ ئاخۆ کاتێ که خه‌ڵکی ڕۆژئاوا فیلمی (زاخه‌نشینی سه‌رمایه‌دار)، ده‌بینین چۆن له‌باره‌ی خه‌ڵکی هیندستانه‌وه بیر ده‌که‌نه‌وه؟ ئاخۆ فیلمێکی پڕ له دیمه‌نی هه‌ژاری و گه‌نده‌کاری و ئاڵۆشاوی، چ بیرۆکه‌یه‌ک له لای بینه‌رانی گه‌ڵاڵه ده‌کات؟ ئایا وێنه‌یه‌کی لێڵ و ناڕاست له‌باره‌ی فه‌رهه‌نگی هیندستان به ده‌سته‌وه نادات؟
(ئامیتا باچان)، ئه‌کته‌ر و نوێنبازی ناوداری سینه‌مای (بالیوود) له وه‌ڵامی زێدپه‌رستانی تووڕه و ڕه‌خنه‌کارانی نیشتمانپه‌روه‌ری دڵئێشاوی هیندستانی، له ماڵپه‌ڕی پڕخوێنه‌ری خۆیدا ئاوه‌های نووسیوه: "ڕاسته فیلمی (زاخه‌نشینی سه‌رمایه‌دار)، وڵاتی هیندستانی له چه‌شنی وڵاتێکی گه‌ندی جیهانسێیه‌می که تازه خه‌ریکه وه‌پێش ده‌که‌وێت، وێنا کردووه به‌ڵام نابێ له بیر بکه‌ین که ده‌رد و ئازار و چه‌رمه‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری و گه‌نده‌کاری و نایه‌کسانی، له وڵاتانی پێشکه‌وتوویشدا هێشتا هه‌ر ماوه و ئه‌و وڵاتانه‌یش نه‌یانتوانیوه به ئێجگاری بنی ببڕنه‌وه."
فیلمی (زاخه‌نشینی سه‌رمایه‌دار)، له ڕۆژی هه‌ینیی ڕابوردووه‌و، واته یه‌ک ڕۆژ پاش ڕاگه‌یاندنی ناوی ناودێڕانی شیاوی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسکار له سینه‌ماکانی هیندستاندا ڕانوێندراوه.
(ده‌نی بۆیل)ـی ده‌رهێنه‌ر، له ساڵی 1996ـی زایینی‌دا به بۆنه‌ی ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی (شه‌مه‌نده‌فه‌ر)ـه‌وه ناوبانگی ده‌ر کرد. ئه‌گه‌رچی ناوبراو به بۆنه‌ی فیلمی (زاخه‌نشینی سه‌رمایه‌دار)ـه‌وه خه‌ڵاتی (گۆڵدن گڵۆب)ـی وه‌ر گرتووه به‌ڵام ناوبراو له وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسکاردا دڵنیا نییه و ده‌ڵێت: "له ڕاستیدا مرۆڤ ناتوانێت به دڵنیاییه‌وه چاوه‌ڕێی هیچ شتێک بکات."

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر