Rong Yiren
(ڕۆنگ یێرین)، داڕێژه‌ری به‌رنامه‌ی "سه‌رمایه‌داریی سوور"
(ڕۆنگ یێرین)، کوڕی کابرایه‌کی هه‌ره‌ده‌وڵه‌مه‌ندی چینی بوو به‌ڵام که کۆمۆنیسته‌کان ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه گرت و له ساڵی 1949ی زایینی‌دا (کۆماری کۆمه‌ڵه‌ی چین)یان دامه‌زراند، وڵاتی به جێ نه‌هێشت و ڕیزی حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی چینی هه‌ڵبژارد. له‌و ساڵانه‌دا زۆرێک له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان سه‌رمایه‌کانی خۆیانیان هه‌ڵگرت و ڕێی هه‌نده‌رانیان وه‌به‌ر گرت چونکه حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی چین، که‌رتی تایبه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و شێواز و دۆزه‌نه‌ی (بازاڕی حکوومه‌تی)ی چه‌سپاند.
له دواساڵه‌کانی هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌می زایینی‌دا، (دنگ شیاو پینگ)، ڕێبه‌ری ئه‌و ساڵانه‌ی کۆماری کۆمه‌ڵه‌ی چین، داوای له (ڕۆنگ یێرین) که به ڕه‌چاوکردنی دۆزه‌نه و شێوازی سۆسیالیستی و کۆمه‌ڵه‌گه‌رایانه‌ی چین، به‌رنامه‌یه‌ک دابڕێژێت هه‌تا چین بتوانینێت جێی خۆی له بازاڕه‌کانی جیهاندا بکاته‌وه. هه‌ر بۆیه به‌ڕێزیان به‌رنامه‌ی (ڕێد که‌پیتالیزم) واته (سه‌رمایه‌داریی سوور)ی داڕشت و چینی کۆمۆنیست به جێبه‌جێکردن و قه‌داندنی ئه‌و به‌رنامه‌یه توانیی، له چه‌شنی زلهێزێکی ئابووری، سه‌ر هه‌ڵبهێنێت.
(جیانگ زمین)، سه‌رۆککۆماری پێشووی چین، ماوه‌ی پێنج ساڵ، ئه‌رکی جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی پێ سپاردبوو.
(ڕۆنگ یێرین)، له دوایین دیمانه‌ی خۆیدا گوتبووی، دڵی به‌وه خۆشه ڕۆژگارێک دابێت که تێکڕای خه‌ڵکی چین، به ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانییه‌وه بژیێن و وڵاته‌که‌یشی له هه‌موو بوارێک‌دا، ڕیزی پێشه‌وه بگرێت و له‌وه زیاتر هیچی دیکه‌ی ناوێت و هیچ شتێکی دیکه‌یش ئه‌وه‌نده دڵی خۆش ناکات.
(ڕۆنگ یێرین)، له 26ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2005 زایینی له ته‌مه‌نی 89 ساڵاندا کۆچی دوایی کرد.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر