ئیمامی غه‌ززالی (1058 تا 1111ی زایینی) و هه‌نده‌رانیان
پڕۆفیسۆر (ئێریک ئۆرمۆزبی)، نزیکه‌ی سی ساڵه خۆی به خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی (ئه‌بووحامدی غه‌ززالی)ـیه‌وه خه‌ریک کردووه و ده‌یانهۆژێنێت و له‌باره‌یانه‌وه ده‌نووسێت. به‌ڕێزیان بۆ خوێنه‌رانی ئاسایی، کتێبێکی ساده‌ی له‌باره‌ی ئه‌م که‌لامناس و پیاوچاکه گه‌وره‌یه‌وه نووسیوه و هه‌وڵی داوه که دوور له بازنه‌ی ئه‌فسانه و گلته و ده‌مه‌قاڵه، به شێوه‌یه‌کی نوێ و ڕوون و سه‌رنجڕاکێش، غه‌ززالی به خوێنه‌رانی بناسێنێته‌وه. (گلته؛ جه‌ده‌ل/ که‌لامناس؛ موته‌کللم؛ که‌سێ که فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی ده‌زانێت.)
غه‌ززالی نزیکه‌ی هه‌زار ساڵه دنیای خاکی به جێ هێشتووه به‌ڵام هێشتا شوێن په‌نجه‌ی دیاره. زۆر که‌س له سوننه و شێعه ڕێزیان لێ گرتووه به‌ڵام که‌م ن‌ین ئه‌و که‌سانه‌یش که ڕقیان لێێه و نه‌ڤیاندوویانه. شایانی باسه که کتێب و به‌رهه‌مه‌کانی ئیمامی غه‌ززالی له وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودیدا قه‌ده‌خه‌یه.
کتێبی "غه‌ززالی: بووژانه‌وه‌ی ئیسلام" له سه‌ر داوای ڕێکخراوی چاپ و په‌خشی "ئافرێنه‌رانی جیهانی ئیسلام" نووسه‌راوه. (پاتریشیا کرۆن)، سه‌رپیتکاری ڕێکخراوی "ئافرێنه‌رانی جیهانی ئیسلام" داوای له پڕۆفیسۆر ئۆرمۆزبی کردبوو، کتێبێک له‌باره‌ی (غه‌ززالی)ـیه‌و بنووسێت به‌ڵام به شێوه‌یه که گه‌ر هات و خوێنه‌ر، ته‌نانه‌ت یه‌ک وشه‌یشی له باره‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه نه‌بیستبێت، به ئاسانی لێی تێ بگات که‌واته ئه‌و کتێبه نه‌ده‌با هیچ چه‌شنه ژێرنووس و باسێکی پسپۆڕانه و هۆنه‌ریی تێدا بێت. پڕۆفیسۆر ئۆرمۆزبی توانی ئه‌م داواکارییانه به جێ بهێنێت و له گۆڕ ئه‌و کاره بێت و کتێبێکی سه‌رنجڕاکێش بنووسێت.
له‌م کتێبه‌دا به‌سه‌رهاتی غه‌ززالی گێڕدراوه‌ته‌وه. بۆ نموونه ڕاپه‌رینی ده‌روونیی غه‌ززالی له ساڵی 1095ـی زایینی‌دا، ڕاڤه کراوه، هه‌روه‌ک چۆن به‌پێزترین به‌رهه‌مه‌کانی (غه‌ززالی)ـیش هه‌ڵسه‌نگێندراون؛ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که له‌باره (فیقهی دینی) و (که‌لام) و (فه‌لسه‌فه) و (عیرفانی سۆفییانه)وه نووسراون. یه‌کێک له کاره باشه‌کانی پڕۆفیسۆر ئۆرمۆزبی ئه‌وه‌یه که جاربه‌جارێ، به‌شگه‌لێ له ده‌قی نووسینه‌کانی ئیمام غه‌ززالیی له منهۆی کتێبه‌که‌ی خۆیدا هێناوه‌ته‌وه و زۆر جار به شێوازێکی نوێ وه‌ری گێڕاوه‌ته‌وه.
پڕۆفیسۆر ئۆرمۆزبی هه‌وڵی داوه یه‌کپارچه‌یی و ته‌کووزی پاشخانی ئه‌ندێشه‌ی غه‌ززالی ڕابنوێنێت؛ هه‌روه‌ک چۆن به شێوازێکی نوێ هه‌ندێ له بیروڕاکانی غه‌ززالیی ڕاڤه کردووه که مشتومڕی زۆری ناوه‌ته‌وه، بۆ نموونه ئۆرمۆزبی ده‌ڵێت ئه‌گه‌رچی غه‌ززالی ته‌نگی به بیرۆکه و هۆژانه‌کانی ڕێبازی (ئیسماعیلیان) هه‌ڵچنی بوو و زۆر به‌رپه‌رچی ده‌دانه‌وه به‌ڵام خودی غه‌ززالیش زۆر زیاتر له‌و شته‌ی که خۆی ده‌یگوت له بیرمه‌ندانی ئیسماعیلی کاریگه‌ری وه‌رگرتبوو. (ڕیبازی ئیسماعیلی؛ لقێکی ئایینزای شێعه‌یه که ئیسماعیلی کوڕی ئیمام جافری سادق، به دوائیمام ده‌زانن و له ڕووی جیهانبینیی ئیسلامییه‌وه له موعته‌زیله‌وه نزیکن و ده‌ڵێن که قورئان خولقیندراوی ده‌ستی یه‌زدانه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌شعه‌رییه‌کانه‌وه که ده‌یانگوت قورئانی پیرۆز، هه‌ربووگه و بێسه‌ره‌تایه. ئه‌م دوو شێوازی بیرکرنه‌وه‌یه له‌باره‌ی قورئانی پیرۆزه‌وه له که‌لامی ئیسلامی‌دا به "حادس" و "قه‌دیم" به‌ناوبانگه. حادس واته ئافرێندراو، قه‌دیم واته هه‌ربووگ و بێسه‌ره‌تا له چه‌شنی خودی یه‌زدان. شایانی باسه نووسینه‌کانی ئیمام غه‌ززالی، پشتی موعته‌زیله‌ی شکاند و ڕه‌وتی ئه‌شعه‌رییه‌کانی سه‌رخست.)
ئاماده‌کردنی محه‌ممه‌دئه‌مین ڕه‌ستگار

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر