(ئایدا تاربێڵ)ی ڕۆژنامه‌وان، کومپانیای (ستانده‌رد ئۆیل)ی له‌ت کرد.
Ida Tarbell
Ida Tarbell
خاتوو (ئایدا تاربێڵ)، پێنجی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1857ی زایینی له هه‌رێمی (پنسیلڤانیای) ئه‌مه‌ریکادا له دایک بوو. به‌ڕێزیان پاش ته‌واوکردنی خوێندنی زانکۆ، به کاری ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه خه‌ریک بوو. پاش چه‌ند ساڵێک، خۆی چه‌ند بڵاوکراوه‌یه‌کی چاپ ده‌کرد. دواتر وه‌ک (ڕۆژنامه‌وان-لێکۆڵه‌ر) دامه‌زرا. ڕۆژنامه‌وانی لێکۆڵه‌ر، ڕۆژنامه‌وانێکه وه‌ک پۆلیس به دوای نهێنی ڕووداوه‌کاندا ده‌گه‌ڕێت و ئه‌وه‌ی ده‌ستی بکه‌وێت به خه‌ڵکی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ک چۆن خه‌ڵکیش ئاگایان له ڕووداوه‌کان هه‌یه، ده‌توانن گه‌ر هات و هه‌واڵێکیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ست که‌وت، به ڕۆژنامه‌وانی لێکۆڵه‌ر ڕایبگه‌یه‌نن.
خاتوو (تاربێڵ) که له هه‌رێمی پنسیلڤانیا کاری ده‌کرد، له کاره‌کانی کومپانیای نه‌وتیی (ستانده‌رد ئۆیل) ورد ببووه‌وه که چۆن (ڕاکفلێر)ی خاوه‌ن کومپانیا، کار و پیشه‌ی خه‌ڵک تێک ده‌ده‌ن و زه‌وینه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ژار به نرخێکی زۆر که‌م ده‌کڕن و هه‌ڵی ده‌لووشن. ته‌نانه‌ت به یارمه‌تیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که ده‌ستیان به سه‌ر زه‌وینگه‌لی حکوومه‌تیدا ده‌گرت و هتد. خاتوو (تاربێڵ) شێلگیرانه و به‌وردی سه‌رنجی کار و چالاکییه‌کانی کومپانیای (ستانده‌رد ئۆیڵ)ی ده‌دا هه‌تا کۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌ی به ده‌ست هێنا که ده‌یسه‌لماند کومپانیای (ستانده‌رد ئۆیڵ)، یاسای (ئه‌نتی تراست) یاخود "تراستسواژیی" ئه‌مه‌ریکای پێشێل کردووه. هه‌ر بۆیه دادگه‌ی باڵای تاوان، سه‌رانی کومپانیای (ستانده‌رد ئۆیڵ)ی بانگ کرد و به تۆمه‌تی پێشێلکردنی یاسا، سزای له‌تبوونی کومپانیای (ستانده‌رد ئۆیڵ)ی به سه‌ردا سه‌پاندن ئه‌گه‌ر چی که‌س باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد ڕۆژێک دابێت ئه‌و کومپانیایه له‌ت بکرێت. خه‌ڵکیش زۆریان پێ خۆش بوو ئه‌و چه‌شنه (که‌ینوبه‌ین) و (فێڵبازی)گه‌له‌ی سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتداران بزانن و له خاتوو (ئایدا ئاربێڵ)، پشتیوانی‌یان ده‌کرد و که‌م که‌سێک بوو که ڕۆژنامه‌گه‌لی (درکێنه‌ر)، نه‌خوێنه‌ته‌وه هه‌ر بۆیه به ملیۆنان دانه‌یان لێ ده‌فرۆشرا. سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن کومپانیاکان له ترسی ئابڕووی خۆیاندا نه‌یانده‌زانی چ بکه‌ن، هه‌تا وای لێ هات که سه‌رۆککۆمار (ڕۆز وێڵت) له کۆڕێکدا گوتی؛ (ئایدا) و هاوده‌ستانی، ئاژاوه ده‌نێنه‌وه به‌ڵام چونکه ده‌ستووری وڵات ڕێگه‌ی به ده‌زکاکانی ڕاگه‌یاندن داوه که سه‌ربه‌ستانه بدوێن، نه‌یتوانی هیچیان لێ بکات.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر