نامه‌یه‌ک و چه‌ند ره‌خنه
بۆ به‌ڕێز خاتوو (به‌یانی عه‌زیزی)
بێگومان زۆر جاران وه‌رگێڕانی ده‌قێکی به‌پێز با کورتیش بێ له نووسینی منهۆیه‌کی ئاسایی با درێژیش بێت ، گه‌لێک دژوارتره، تاکه زمانێکیش به نیوه‌چڵی بزانیت ده‌توانیت بۆ خۆت شتێک بنووسیت به‌ڵام له کاری وه‌رگێڕاندا، وه‌رگێڕ، هه‌ر هیچ نه‌بێت پێویسته دوو زمان به جوانی بزانێت یاخۆ به لایه‌نی که‌مه‌وه، خۆی پێیانه‌وه ماندوو بکات؛
چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر به دیار هاوڕێیه‌کمه‌وه دانیشتبووم که خه‌ریکی وه‌رگێڕانی کتێبێک بوو، لێم پرسی ئه‌رێ هاوڕێ گیان! ئه‌وه چۆنه که جارێکم نه‌بینیت که له کاتی وه‌رگێڕاندا که‌ڵک له فه‌رهه‌نگێک، فه‌رهه‌نگۆکێ وه‌ر بگری! گوتی، جا چ پێویستم به فه‌رهه‌نگ هه‌یه؟ ده‌نگم نه‌کرد. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وه‌رگێڕگه‌لی کورده‌واری ئا به‌و شێوه‌یه، وه‌ر ده‌گێڕنه‌وه هه‌ر بۆیه زۆر جاران که کتێبگه‌لی وه‌رگێڕدراو ده‌خوێنینه‌وه به جوانی لێی تێ ناگه‌ین. وه‌رگیڕانه‌که کوردییه به‌ڵام ئه‌وه‌نده ڕه‌نگی زمانی یه‌که‌می پێوه دیاره که خوێنه‌ر تووشی کێشه ده‌کات. گه‌ر نه‌ڵێین وه‌رگێڕگه‌لی کورده‌واری به گشتی به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان، هێشتا نه‌یانتوانیوه خۆیان له باڵاده‌ستی و زاڵبوونی زمانی فارسی و عه‌ره‌بی ڕزگار بکه‌ن و له کاتی وه‌رگێڕانیشدا هه‌ر به فارسی یاخۆ عه‌ره‌بی بیر ده‌که‌نه‌وه که‌واته بێ هۆ نییه که به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراویان سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕا ناکێشێت. باری وه‌رگێڕانی کتێب له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا وه‌ها بێسه‌روبه‌ر و شڵه‌ژاوه که پێویستیی به بزووتنه‌وه‌یه‌کی دڵسۆزانه و ره‌خنه‌گرانه‌ی بێ‌وچان هه‌یه به‌شکه‌م ئیتر به ناوی وه‌رگێڕانه‌وه، کۆمه‌ڵێک ڕه‌شنووسی فارسیڕه‌نگ و عه‌ره‌بیڕه‌نگ به ده‌رخواردی خوێنه‌رانی کوردیزماندا نه‌درێت.
به‌ڕێز خاتوو (به‌یانی عه‌زیزی) له ژماره‌ی دووه‌می گۆڤاری (وێران)ـدا بابه‌تێکی به ناوی (بزووتنه‌وه‌ی هیپییه‌کان)ـه‌وه بڵاو کردووه‌ته‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که ده‌ستخۆشانه‌یان لێ ده‌که‌م، کۆمه‌ڵێ ره‌خنه‌یشم له شێوازی وه‌رگێڕانه‌که‌ی به‌ڕێزیان هه‌یه. بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانم چه‌ند نموونه له ده‌قی وه‌رگێڕانه‌که‌ی به‌ڕێزیان ده‌هێنمه‌وه و پاشان بریتی گونجاوتری هه‌ر کام له نموونه‌کانیش، هه‌ر له ژێره‌وه‌ی نموونه‌کاندا ده‌هێنمه‌وه و ئیتر با خوێنه‌ران خۆیان بڕیار بده‌ن که تا چه‌نده مه‌به‌ستی ڕاستم پێکاوه؛ زۆر هه‌وڵم دا که ده‌قه فارسییه‌که‌ی کتێبی (جنبش دانشجویی در آ‌مریکا) په‌یدا بکه‌م به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ستم نه‌که‌وت ئه‌گینا ده‌متوانی به‌ڵگه‌ی باشتر بۆ قسه‌کانم بهێنمه‌وه.
نموونه‌ی یه‌که‌م؛ "له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له وته‌کانی هافمه‌ن به جۆرێک پێرستی داواکارییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی هیپییه‌کانیشه، به‌ناوی ((هیپییه‌کان چی‌یان ده‌وێت)) وه‌ک وتار بوونی هه‌یه!"
ره‌نگه ئه‌گه‌ر ده‌قه فارسییه‌که‌م له به‌ر ده‌ستدا بووبایه‌ت له رسته‌ی (وه‌ک وتار بوونی هه‌یه!)، تێ بگه‌ییشتبایه‌م. دڵنیا نیم به‌ڵام له‌وانه‌یه مه‌به‌ستی ئه‌وه بێ که "وه‌کوو گوتاری هیپییه‌کان چی‌یان ده‌وێت؟" بڵاو بووه‌ته‌وه یاخۆ "به ناوی گوتاری (هیپییه‌کان چی‌یان ده‌وێت؟)ـیشـه‌وه ناوبانگی ده‌ر کردووه.
نموونه‌ی دووه‌م؛ "به‌م پێشه‌کییه کورته‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م پێرستی داواکاری و روانگه‌کانمان له چوارچێوه‌ی به‌رگرینامه‌یه‌کدا بۆ ئه‌م دادگایه به کورتی شی بکه‌مه‌وه."
برێتی گونجاوتری نموونه‌ی دووه‌م؛ " به‌م پێشه‌کییه کورته‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م پێرستی داواکاری و بیروباوه‌ڕه‌کانمان له دووتوێی به‌رگرینامه‌یه‌کدا بۆ ئه‌م دادگایه به کورتی شی بکه‌مه‌وه."
مه‌رج نییه له باتی وشه‌ی (دیدگاه)ـدا وشه‌ی (روانگه) به کار بهێنین.
نموونه‌ی سێیه‌م؛ "شه‌ڕی ڤێتنام ده‌بێ هه‌رچی زووتر کۆتایی بێت و روخساره‌کانی ملیتاریزم بۆ هه‌میشه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئامریکا بسڕدرێته‌وه. ئه‌م نوێکردنه‌وه دیپلماتیکه ده‌توانێت به کۆکردنه‌وه‌ی گشت شوێنه سوپاییه‌کانی ئه‌مریکا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کاندا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌کانی چه‌وسێنه‌ری سوپایی، تجارییه‌وه ده‌ست پێ‌بکات."
وادیاره خاتوو (به‌یان) وشه‌ی "روخساره‌کانی" له‌باتی وشه‌ی "چهره‌های"ـدا داناوه؛ ڕاسته که یه‌کێک له واتاکانی وشه‌ی (چهره) له زمانی فارسی‌دا وشه‌ی (روخسار)ـه به‌ڵام لێره‌دا به هیچ کلۆجێک به واتای (روخسار) نییه، هه‌روه‌ها پێم وایه که وشه‌ی "کۆکردنه‌وه‌ی" له‌جیاتی وشه‌ی "برچیدن"ـدا داناوه که بریتێکی گونجاو نییه. ده‌سته‌واژه‌ی "هه‌رچی زووتر" ده‌سته‌واژه‌یه‌کی کوردی نییه و ڕێک وه‌رگێڕانی وشه به وشه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی "هرچه زودتر"ـی زمانی فارسییه. ده‌کرێ له کوردی‌دا ئاوه‌ها ده‌ری ببڕین؛ "به زووترین کات" یانیش "هه‌تا زووه". وای بۆ ده‌چم که (به‌یان) خانم وشه‌گه‌لی (شوێنه سوپاییه‌کان)ـی له‌باتی (پایگاههای نظامی)ـدا داناوه که زۆر نه‌پۆڕه و باشتر وایه بڵێین (بنکه سه‌ربازییه‌کان).
برێتی گونجاوتری نموونه‌ی سێیه‌م؛ "ده‌بێ شه‌ڕی ڤێتنام به زووترین کات، ڕابگیردرێت و ئه‌مه‌ریکا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا به یه‌کجاره‌کی واز له شه‌ڕاشۆیی و میلیتاریزم بهێنێت. ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه‌یش ده‌توانێت به داخستن و هه‌ڵپێچانه‌وه‌ی گشت بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانیدا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌گه‌لی چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌ربازی و بازرگانییه‌وه ده‌ست پێ بکات."
نموونه‌ی چواره‌م؛ "هه‌موو ئه‌و ڕه‌شپێستانه‌ی به‌هۆی ڕۆحییه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی قازییه‌کان له به‌ندیخانه خراون ده‌بێ هه‌رچێ خێراتر ئازاد بکرێن."
به‌ش به حاڵی خۆم کاتێ گوێم بۆ باب و باپیران و خه‌ڵكی گوند و ئاواییه‌کان شل کردووه، کاتێ ده‌یانه‌وێت باسی رزگاربوونی به‌ندکراوێک بکه‌ن ده‌ڵێن، کابرا (به‌ر بووه) یاخۆ (به‌ریان دا) و هتد. پێم وایه وشه‌ی (ئازادکردن)، به جوانی مه‌به‌سته‌که ناپێکێت. ده‌سته‌واژه‌ی "هه‌رچێ خێراتر"ـیش رێک وه‌رگێڕانی وشه به وشه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی "هر چه سریع تر"ـی زمانی فارسییه.
برێتێکی گونجاوتری نموونه‌ی چواره‌م؛ "ده‌بێ هه‌موو ئه‌و ره‌شپێستانه‌ی که به‌هۆی بیروباوه‌ڕی ره‌گه‌زپه‌رستانه یاخۆ نه‌ژادپه‌رستانه‌ی دادوه‌ره‌کانه‌وه به‌ند کراون به بێ سێ و دوو، به‌ر بدرێن." له‌باتی ده‌سته‌واژه‌ی "به بێ سێ و دوو ده‌کرێ ده‌سته‌واژه‌ی "به زووترین کات" دابنێینه‌وه.
نموونه‌ی پێنجه‌م؛ وه‌رگێڕی به‌ڕێز! خانمی (عه‌زیزی) به داخه‌وه به‌ڕێزیشتان هه‌ر وه‌ک زۆربه‌ی نووسه‌رانی کوردستانی باشوور، هه‌ر کاتێ که ویستووتانه دوو وشه‌ی لێکدراو، به شێوه‌ی (کۆ) به کار بهێنێن به بێ ڕه‌چاوکردنی هیچ مه‌رجێک، یه‌کسه‌ر، (ـه‌کان)ـێکتان به وشه‌ی دووه‌مه‌وه لکاندووه. بۆ نموونه (گرووپه په‌راوێزییه‌کان)، ئه‌گه‌ر له کاتی کۆکردنه‌وه‌دا، دوو وشه لێکدراوه‌که، (ناو و ئاوه‌ڵناو) واته (سیفه‌ت و مه‌وسووف) بوو، ئه‌وا ده‌بێ نیشانه‌ی (کۆ) واته (ان) یاخود (ـه‌کان) به وشه‌ی دووه‌مه‌وه واته به (ئاوه‌ڵناو)ـه‌که‌وه بلکێنین. بۆ نموونه (گوڵه سووره) که ده‌بێته (گوڵه سووره‌کان) به‌ڵام گه‌ر بێت دوو وشه لێکداروه‌که، (ناو و ناولێنراو) واته (موزاف و موزافون ئیله‌یهـ) بێت و بته‌وێت کۆی بکه‌یته‌وه پێویسته نیشانه‌ی (کۆ) واته (ان) یاخۆ (ـه‌کان) یانیش (گه‌ل)، به وشه‌ی یه‌که‌مه‌وه بلکێنی، بۆ نموونه؛ کوڕی دایکم یا کوڕه‌که‌ی دایکم، ئاوه‌ها کۆ ده‌کرێته‌وه؛ کوڕگه‌لی دایکم یا کوڕه‌کانی دایکم که‌واته له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێین (گرووپه په‌راوێزییه‌کان)، باشتر واته بڵێین (گرووپگه‌لی په‌راوێزخراو).
نموونه‌ی شه‌شه‌م؛ "جه‌وازی که‌ڵکوه‌رگرتن له ماری جوانا و دیکه‌ی ماده ئه‌فیونییه‌کان ده‌بێ خێرا به شێوه‌ی یاسایه‌کی ره‌سمی په‌سند بکرێت."
راسته وشه‌ی (استفاده) له زمانی فارسی‌دا به واتای (که‌ڵکوه‌رگرتن)ـیش دێت به‌ڵام لێرده‌ا باشتر وایه وشه‌ی (به‌کارهێنان)ـی له‌جیاتی دابنێین.
بریتێکی گونجاوتری نموونه‌ی شه‌شه‌م؛ "ده‌بێ به زووترین کات و به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی، یاسای ئاساییبوونی به‌کارهێنانی (ماری جوانا) و به‌نگه‌مه‌نییه‌کانی دیکه، په‌سند بکرێت."
نموونه‌ی حه‌فته‌م؛ "جێگۆڕکێ کردنی به‌رنامه‌ی چاکسازی و تواناپێدان له به‌ندیخانه‌کاندا له جیاتی سیسته‌می توندوتیژانه و دژه ئینسانی سزادان و ته‌مێ کردن."
پێم وایه به‌ڕێزتان وشه‌ی (جێگۆڕکێکردن)ـتان له‌باتی وشه‌ی (جایگزینی)ـدا دانابێت به‌ڵام باشتر وابوو وشه‌ی (په‌یڕه‌وکردن)ـتان هێنابووایه‌ت.
گونجاوتر وایه بڵێین؛ "په‌یڕه‌وکردنی به‌رنامه‌ی چاکسازی و تواناپێدان له به‌ندیخانه‌کاندا له جیاتی سیسته‌می توندوتیژانه و دژه‌ئینسانیی سزادان و ته‌مێکردندا."
نموونه‌ی هه‌شته‌م؛ ده‌کرا له باتی وشه‌ی نه‌پۆڕی (قۆڵبه‌ستی ئاسنین) هه‌ر هه‌مان وشه‌ی ناسراوی (که‌له‌بچه)ـتان به کار بهێنابایه‌ت.
نموونه‌ی نۆیه‌م؛ "ئه‌ی بۆ وڵاته‌که‌مان به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی چوونه سه‌ری ئاستی بێ ئیش و کاری بۆته‌وه؟"
ئاخۆ باشتر نییه بڵێین؛ "بۆچی هه‌تا دێت، ڕێژه‌ی بێ‌کاری له وڵاته‌که‌ماندا زیاتر ده‌بێت؟"
نموونه‌ی ده‌یه‌م؛ "خوێندکاران و قوتابیانی ئه‌مریکا ده‌بێ بتوانن به‌شدار بن له پرۆسه‌ی به‌رنامه داڕشتنی په‌روه‌رده‌ییدا."
ئه‌ی بۆ نه‌ڵێین؛ "ده‌بێ خوێندکاران و قوتابیانی ئه‌مریکایی مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که له پرۆسه‌ی داڕشتنی به‌رنامه‌گه‌لی په‌روه‌رده‌ییدا به‌شداری بکه‌ن."
نموونه‌ی یازده‌یه‌م؛ "سیسته‌می په‌روه‌رده نابێ ئه‌و له شوێنی ((ئیزۆله))ـدا رابگرێت و به داهاتوویه‌کی وه‌هماوی دڵخۆشی بکات."
یه‌که‌م، هه‌ق وابوو، وه‌رگێڕ بڵێت "له شوێنێکی ئیزۆله‌دا" نه‌ک "له شوێنی ئیزۆله‌دا"، پاشانیش ده‌کرێ مه‌به‌ستی ئه‌و ڕسته‌یه ئاوه‌هایش ده‌ر ببڕین؛ "نابێ سیسته‌می په‌روه‌رده، [قوتابی] له کۆمه‌ڵگه دا ببڕێنێت و به داهاتوویه‌کی وه‌هماوی دڵخۆشی بکات."
نموونه‌ی دوازده‌یه‌م؛ "ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له میدیا ئازاده‌کانیان هه‌بێت."
دیسانه‌وه کێشه‌ی (تاک) و (کۆ)؛ یه‌که‌مینه خودی وشه‌ی (میدیا) هه‌ر وه‌ک وشه‌ی (خه‌ڵک) واتای (کۆ)ـیش ده‌به‌خشێت و پێویست ناکات به شێوه‌ی (کۆ) به کاری بهێنین، دووه‌مینه‌یش، گه‌ر هات و به شێوه‌ی (کۆ)ـیش به کارمان هێنا نابێ نیشانه‌ی (کۆ) واته (ـه‌کان) به وشه‌ی دووه‌مه‌وه بلکێنین که‌واته ده‌بێ بڵێین (میدیاگه‌لی ئازاد).
نموونه‌ی سێزده‌یه‌م؛ "ئێمه خوازیاری په‌ره‌پێدان و لابردنی له‌مپه‌ره‌کانی پێکهێنانی تۆڕه‌کانی که‌ناڵه‌کانین که به‌ره‌ی نوێی میدیا گشتییه‌کانن و به‌هۆی ئه‌وه‌وه هێزی هه‌ڵبژاردنی هاوڵاتی و به‌رده‌نگه‌کان ده‌چێته سه‌ره‌وه."
به ڕاستی ڕسته‌به‌ندییه‌کی سه‌یر و نه‌پۆڕه. به‌م شێوه‌یه که وه‌رگێڕ وشه‌گه‌لی (په‌ره‌پێدان) و (لابردن)ـی ڕێک له لای یه‌کدا به کار هێناوه، واتای ڕسته‌که ئاوه‌های لێ دێت؛ "ئێمه هه‌م خوازیاری په‌ره‌پێدانی له‌مپه‌ره‌کانین و هه‌میش خوازیاری لابردنی له‌مپه‌ره‌کان" و دوو داخوازیی پێچه‌وانه‌ی وه‌ها چۆن یه‌ک ده‌گرنه‌وه؟
له وشه‌ی (به‌رده‌نگ) تێ نه‌گه‌ییشتم و زۆر سپاسی وه‌رگێڕی به‌ڕێز ده‌که‌م گه‌ر بۆمی ڕوون بکاته‌وه.
پێم وایه ساڕسته‌ی (هێزی هه‌ڵبژادنی هاوڵاتی) ڕێک وه‌رگێڕانی وشه به وشه‌ی ساڕسته‌ی (قدرت انتخاب هموطنان) بێت. ڕه‌نگه له زمانی فارسی‌دا ئه‌م ساڕسته‌یه واتایه‌کی گونجاو به ده‌سته‌وه بدات به‌ڵام له کوردی‌دا زۆر نه‌پۆڕه و بگره خوێنه‌ریش به لاڕێدا ده‌بات.
مه‌رج نییه ئه‌گه‌ر نووسه‌رێک مه‌به‌ستی خۆی له یه‌ک ڕسته‌دا ده‌ر بڕیبێت، وه‌رگێڕیش له کاتی وه‌رگێڕانی ئه‌و تاکه ڕسته‌یه‌دا هه‌ر له دووتوێی یه‌ک ڕسته‌دا وه‌ری بگێڕێته‌وه یاخۆ به پێچه‌وانه‌وه. هه‌ر زمانێک تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی (خۆی)ـی هه‌یه و وه‌رگێڕ ده‌بێ ڕه‌چاوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بکات و بگره پێویست بکات تاکه ڕسته‌یه‌کی نووسه‌ر له دووتوێی دوو ڕسته‌دا وه‌ر بگێڕێته‌وه یاخۆ دوو ڕسته‌ی نووسه‌ر تێهه‌ڵکێش بکات و له یه‌ک ڕسته‌دا باسی بکات.
وه‌رگێڕانێکی گونجاوتری نموونه‌ی سێزده‌یه‌م؛ "ئێمه خوازیاری په‌ره‌پێدانی دامه‌زراندنی که‌ناڵگه‌لی نوێ و لابردنی کێشه‌گه‌لی دامه‌زراندنی ئه‌و که‌ناڵگه‌له‌ین که شێوازی نوێی ڕاگه‌یاندنگه‌لی گشتین و به‌هۆیانه‌وه ده‌ستی هاووڵاتیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت." له وشه‌ی (به‌رده‌نگ) تێ نه‌گه‌ییشتم هه‌ربۆیه په‌ره‌گرافه‌که‌م به نیوه‌چڵی به جێ هێشت.
نموونه‌ی چوارده‌یه‌م؛ "ئێمه ده‌زانین که هه‌موو که‌سانی کۆمه‌ڵگا ناتوانن هونه‌رمه‌ند بن."
(هه‌موو که‌سانی کۆمه‌ڵگا)، وه‌رگێڕانێکی نه‌پۆڕانه‌ی (همه‌ی افراد اجتماع)ـه. له‌م نموونه‌یه‌دا وه‌رگێڕ به ئاسانی ده‌توانێت له وه‌رگێڕانه‌که‌یدا وشه‌ی (کۆمه‌ڵگه) لا بدات به بێ ئه‌وه‌ی واتای ڕسته‌که تێک بچێت و بڵێت؛ "ئێمه ده‌زانین که گشت که‌سێک ناتوانێت ببێت به هونه‌رمه‌ند." یاخۆ "ئێمه ده‌زانین که هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگه ناتوانێ ببێت به هونه‌رمه‌ند."
نموونه‌ی پازده‌یه‌م؛ "هه‌ر تاکێک موختاره، هه‌رچی ده‌وێت و هه‌رچی په‌سند ده‌کات، ئازادانه هه‌ڵیبژێت."
یه‌که‌م، وشه‌ی (موختار) ده‌بێته (سه‌ربه‌ست) و دووه‌میش، ڕاسته ده‌توانین ڕسته‌ی (انتخاب کند)ـی زمانی فارسی به ڕسته‌ی (هه‌ڵیبژێرێت)ـه‌وه وه‌ری بگێڕینه‌وه به‌ڵام داخم جوانتر نییه، ئاوه‌ها بڵێین؛ "گشت که‌سێک سه‌ربه‌سته که هه‌ر چییه‌کی ده‌وێت و پێی خۆشه بیکات، [به بێ ئه‌وه‌ی که‌س به‌ری بگرێت.]"
وه‌رگێڕی به‌ڕیز، خانمی عه‌زیزی! جه‌نابتان چه‌ند جارێکیش وشه‌ی (قه‌ڵشت)ـتان به کار هێناوه، بۆ نموونه؛ (قه‌ڵشتی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک)، که باشتر وایه بڵێین؛ (که‌لێنی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک)، ڕاسته وشه‌ی (شکاف) له زمانی فارسی‌دا به واتای (قه‌ڵشت)ـه و فارسه‌کان کاتێک ده‌یانه‌وێت باسی که‌لێنی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات بکه‌ن، به وشه‌ی (شکاف)ـه‌وه مه‌به‌ستی خۆیان ده‌ر ده‌بڕن به‌ڵام وه‌رگێڕ ده‌بێ وریا بێ که نه‌که‌وێته داوی وه‌رگێڕانی وشه به وشه‌وه.
گه‌ر ده‌قه یه‌که‌مینه‌که‌م له به‌ر ده‌ستدا هه‌بایه‌ت باشتر ده‌متوانی قسه بکه‌م به‌ڵام هه‌ر به‌وه‌نده قسه‌کانم ده‌بڕێنمه‌وه و له کۆتاییدا داوا له خانمی (عه‌زیزی) ده‌که‌م که سه‌رێکی ماڵپه‌ڕه‌کان بدات و خۆی به چاوی خۆی ببینێت که چه‌نده‌یان ڕه‌خنه له شێوازی وه‌رگێڕانه‌کانی کاک (نادری فتووره‌چی) گرتووه که چۆن ده‌قه ئینگلیزییه‌که‌ی (مانیفێستی هیپییه‌کان)ـی تێک داوه و به‌ڕێزیشتان بابه‌ته‌که‌ی خۆتت له وه‌رگێڕانه فارسییه خراپه‌که‌ی کاک (نادر)ـه‌وه وه‌گرتووه و وه‌رت گێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی بێخاوه‌نی کوردی، هه‌ربۆیه هیوادارم ورده‌ورده فه‌رهه‌نگی ره‌خنه وه‌ها له ناو نووسه‌ران و وه‌رگێڕگه‌لی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا بڵاو ببێته‌وه که له‌مه‌و به دوا وه‌رگێڕانی به‌پێزتر پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی به‌ڕێزی کوردیخوێن بکه‌ین.
هه‌ر به‌ڕێزێک که‌وا ره‌خنه‌ی له قسه‌کانم هه‌یه، به سپاسه‌وه تکای لێ ده‌که‌م که به به‌ڵگه‌وه وه‌ڵامم بداته‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێز و سپاسمدا، محه‌ممه‌دئه‌مین ڕه‌ستگار
trusteeprophet@yahoo.com

به راستی کاکه وه رگیران له زمانی کوردی زور لاوازه
پاسخحذفسباس بو ئةو كارة جوانه بةو نووسينه قشنگته....
بابک.