سه‌رپه‌نجه‌ی پرشنگین
نووسینی ویلیا‌م هابن
ئینخا (پێگووش)ـیان له ده‌ره‌وه‌ی شار هه‌ڵگڵۆفی و به دۆرینگی هه‌زار و شه‌شسه‌د (ستادیا) خوێن له ئاستی پێگووشه‌که‌وه هه‌تا به‌ر لمووزی ئه‌سپان، هه‌ستایه‌وه. ئینجیل، به‌شی دیناو (؛ موکاشفه؛ بینین)، 20:14 (ستادیا؛ مه‌ودایه‌ک که تیرێکی هاوێژراو ده‌توانێت بیبڕێ./ پێگووش؛ ئه‌ستێرک یاخود حه‌وزێکه که ترێی تێ ده‌ڕژێنن و به شێلاندن ئاوی ده‌گرنه‌وه؛ ئامێرێکه ئاوی ترێ و ڕه‌زی پێ ده‌گرنه‌ه‌وه. )
په‌رتووکی (دورێر وۆدکات؛ Durrer Woodcut)، چوار سواری چاره نووسی تێدایه که ئه‌و چوا سواره بۆیان نییه تۆوی په‌یامی ڕه‌شی خۆیان له هه‌موو شوێنێکدا دا بچێنن. فریشته‌ی خودا به سه‌ر په‌نجه‌ی خۆی، ڕێیان پێشان ده‌دات و به‌ره‌وپێشیان ده‌بات. ئه‌و کتێبه ئه‌وه‌نده ڕه‌نگی ئاژاوه و گرگاشه‌ی پێوه دیاره که ده‌ڵێی به‌شێک له به‌رنامه‌ی خودایه که مرۆڤ نایبینێت و هێشتا ئاگای لێ نییه و چاره‌نووسی خودایه و هه‌ر ده‌بێ ڕووبدات. (گرگاشه؛ به‌ڵا و موسیبه‌ت) ئه‌گه‌رچی به‌شێکی هه‌ره گه‌وره‌ی بازنه‌ی بیری هاوچاخی ڕۆژئاوا، ئه‌م جۆره ڕاڤه یه‌زدانناسانه‌ی به دڵ نییه، به‌ڵام ئه‌م شێوه لێکدانه‌وه‌یه و ڕاڤه‌کردنه ده‌رفه‌تێک بۆ مرۆڤ ده‌ره‌خسێنێت هه‌تا خۆی تاقی بکاته‌وه. واته ده‌رفه‌تێک ده‌دات هه‌تا بتوانین هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ هه‌ڵ سه‌نگێنین، ئه‌و ئاکار و کردارانه‌ی که مرۆڤی ئه‌ورووپایی بۆ خۆی ڕاشکاوانه و خاکه‌سارانه هه‌ڵی بژاردوه و په‌یڕه‌وی ده‌کات و هافڵه‌کانیشی (هافڵ؛ ده‌رئه‌نجام؛ نه‌تیجه) له ئه‌ستۆ گرتوون و ته‌نها خودی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و کرده‌وه‌گه‌له به به‌ر پرسیار ده‌زانێت. هه‌ندێ که‌س وه‌ک بڵێی له گوێی گادا نووستبن ده‌ڵێن شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وروپا نه‌گۆڕاوه. بێ گومان، بووژانه‌وه‌ی ئایینی به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له بازنه‌ی ڕێبازی پرۆتستان و کاسۆلیک و ئه‌و کۆچبه‌ره (ئۆرسۆدۆکس)گه‌له که له ئه‌مریکا ده‌ژیێن، خه‌ریکه په‌ره ده‌ستێنێت. (کییه‌رکگارد)، (دۆستۆیۆڤسکی) و (نیتچه) به شێوه‌یه‌کی ڕۆحانی و ناراسته‌وخۆ، جڵه‌وی ڕه‌وتی نوێبوونه‌وه (؛ ڕۆنێسانس)ی ئایینی مه‌سیحیان به ده‌سته‌وه‌یه. بوونگه‌رایی وێژه‌یی (بوونگه‌رایی؛ ئیگزیستانسیالیسم) و خوانه‌ناسانه یارمه‌تیی ئه‌م شێوه تێڕوانین و بیرکردنه‌وه‌یه‌ی له بازنه‌ی ئایینی مه‌سیحدا، داوه، ئه‌گه‌رچی زیاتر له‌وه‌ی به‌ری پێ دابێت په‌کی خستووه و له باری بردووه‌ته‌وه. کییه‌رکگارد جۆره ڕاستییه‌کی درکاند و ئه‌وه‌نده له پێناویدا تێکۆشا که هانمان ده‌دات له بازنه‌ی ته‌سکی ئۆوسۆدۆکسی هه‌ڵ فڕین و به‌رزتر بڕوانین. ئه‌و په‌رده له سه‌ر ئه‌و ژینه ڕواڵه‌تییه‌ی که گوایه بنچینه‌ی له سه‌ر ئامۆژه‌گه‌لی ئایینی مه‌سیحدا دایه هه‌ڵ ماڵێ و باسی ئه‌و سیاسه‌ته درۆیینه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌یش ده‌کات که چۆن ئایینی مه‌سیح خزمه‌تی ده‌کات. کییه‌رکگارد ئاماده نه‌بوو به درۆوه دینداری بکات و نه‌ی ده‌ویست وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه هاتوچۆی کڵێسه بکات که‌چی کڵێسه‌ی ناخیان گه‌نیو و ڕووخاوه. کییه‌رکگارد ده‌ڵێت له‌م چه‌شنه دیندارییه‌دا، خودا وه‌کوو بیره‌وه‌رییه‌کی کۆن ڕه‌نگی به ته‌واوه‌تی کاڵ بووه‌ته‌وه و هه‌ر وه‌ک چۆن دنیای ماکین (ماک؛ مادده)، خه‌ریکه له ناو ده‌چێت ئاوه‌ها داڕزاوه. پاشان ده‌ڵێت ئایینی میراتی به چ که‌ڵک دێت؟ ئه‌گه‌ر له ناخه‌وه دیان (؛مه‌سیحی) نه‌بی و به ڕاستییه‌وه ده‌ستت به دینه‌که‌وه نه‌گرتبێت، ئایین چ سوودێکت پێ ده‌به‌خشێت؟ کییه‌رکگارد له نه‌یارانی سه‌رسه‌ختی په‌یوه‌ندیی ناموباره‌کی ده‌وڵه‌ت و کڵێسه بوو، شتێک که زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مرۆی ئه‌ورووپایش ددانی پێدا ده‌نێن ئه‌گه‌رچی به ته‌واوه‌تی له ناخی په‌یامه‌که‌ی کییه‌رکگارد تێ نه‌گه‌یشتوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هێشتا په‌یوه‌ندی نێوان کڵێسه و ده‌وڵه‌ت زۆر نه‌گۆڕاوه. کییه‌رکگارد گاڵته‌ی به کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژانی یه‌کشه‌ممه‌ی کڵێسه دێت و ده‌ڵێت ئه‌و ڕۆژه بۆنی ده‌ره‌به‌گایه‌تی لێوه دێت، باوه‌ڕ له ناخی مرۆڤدایه نه‌ک له ناو کڵێسه‌ی ڕازاوه. کییه‌رکگارد ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بڕوا و باوه‌ڕ بدۆزنه‌وه پێش هه‌موو شتێک، ده‌بێ
به‌ره‌و "وڵاتی گومان و ئاسۆی دڵه‌ڕاوکێ" هه‌ڵ فڕن. دۆستۆیۆڤسکیش هه‌ر به‌م شێوازه، به گژ کۆمه‌ڵگه‌ی دیاندا ده‌چێت و ده‌ڵێت؛ "به بڕوای قه‌شه‌گه‌ل، هه‌موو شتێکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحی له جێی خۆیدا جوانه! ته‌نانه‌ت چینایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌لا و زانایانی ئایینی واته نوێنه‌رانی بیر و باوه‌ڕ، ئه‌و بڕوایه که خودی خۆیان نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن! ئه‌وانه‌یش هه‌ر هه‌موویان جوان و ڕێک و پێکن و به‌جێن" هه‌ندێک له گه‌وره گونابارانی ناو چیرۆکه‌کانی دۆستۆیۆڤسکی له ژێر ده‌ستی سووچبارێکی دیکه باوه‌ڕ ده‌هێنن و ڕوو له خودا ده‌که‌نه‌وه و هه‌ندێکی دیکه‌یشیان به یارمه‌تیی ڕێبه‌رانی ڕۆحی و فه‌رمی. هونه‌ری دۆستۆیۆڤسکی له‌وه دایه که ئه‌و به‌شانه‌ی ناخی مرۆڤمان بۆ باس ده‌کات که دژ به یه‌که‌ن و یه‌ک ناگرنه‌وه. ئه‌گه‌رچی وادیاره که ئێمه به ویستی خۆمان ده‌جووڵێینه‌وه به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا کۆمه‌ڵێ ژه‌ک و ئاڵۆش و کین و رقه‌به‌ری و دووفاقی و ڕووبینی (؛ڕیاکاری)، باڵی به سه‌رماندا کێشاوه و جارجاره که‌ڵکه‌ڵه‌مان ده‌ده‌ن (که‌ڵکه‌ڵه‌دان؛ وه‌سوه‌سه‌کردن) به‌ره‌و لایه‌کمان په‌لکێش ده‌که‌ن که خۆیشمان ئاگامان لێ نییه و وامان لێ ده‌کات خۆمان به ڕه‌وا (؛ حه‌ق) بزانین و خه‌ڵکیتر سه‌رکۆنه بکه‌ین. به‌ڵام کوا ئه‌وه ژیانه! ئه‌وه خه‌ونی ئاڵۆز و بێ خه‌به‌رییه. دۆستۆیۆپڤسکی ده‌ڵێت ئۆقره و ئۆخژنی ڕاسته‌قینه له کانگای ناخدایه نه‌ک له ناو تۆف و زریانی کۆمه‌ڵگه‌دا. کڵێسه‌ی ناخ تێ ده‌گات و له گوناه ده‌ت بوورێ و باوه‌شت بۆ ده‌کاته‌وه، هه‌تا بتوانی جارێکی‌تر به‌ره‌و لای خودا هه‌ڵ بگه‌ڕێیته‌وه و ڕوو له چاکه بکه‌یته‌وه، به‌ڵام قه‌شه و کڵێسه‌ی خاک به به‌رده‌وامی سه‌رکۆنه‌ت ده‌که‌ن که‌چی خۆیان له تاوی تاوان دڵیان ڕه‌ش هه‌ڵ گه‌ڕاوه و له هه‌موو که‌س فره‌تر پێویستییان به تۆبه و گه‌ڕانه‌وه هه‌یه.
کییه‌رکگارد ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بڕوا و باوه‌ڕ بدۆزنه‌وه پێش هه‌موو شتێک، ده‌بێ به‌ره‌و "وڵاتی گومان و ئاسۆی دڵه‌ڕاوکێ" هه‌ڵ فڕن.
دۆستۆیۆڤسکیش هه‌ر به‌م شێوازه، به گژ کۆمه‌ڵگه‌ی دیاندا ده‌چێت و ده‌ڵێت؛ "به بڕوای قه‌شه‌گه‌ل، هه‌موو شتێکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحی له جێی خۆیدا جوانه! ته‌نانه‌ت چینایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانایانی ئایینی واته نوێنه‌رانی بیر و باوه‌ڕ، ئه‌و بڕوایه که خودی خۆیان نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن! ئه‌وانه‌یش هه‌ر هه‌موویان جوان و ڕێک و پێکن و به‌جێن"
کڵێسه‌ی ناخ تێ ده‌گات و له گوناه ده‌ت بوورێ و باوه‌شت بۆ ده‌کاته‌وه، هه‌تا بتوانی جارێکی‌تر به‌ره‌و لای خودا هه‌ڵ بگه‌ڕێیته‌وه و ڕوو له چاکه بکه‌یته‌وه، به‌ڵام قه‌شه و کڵێسه‌ی خاک به به‌رده‌وامی سه‌رکۆنه‌ت ده‌که‌ن که‌چی خۆیان له تاوی تاوان دڵیان ڕه‌ش هه‌ڵ گه‌ڕاوه و له هه‌موو که‌س فره‌تر پێویستییان به تۆبه و گه‌ڕانه‌وه هه‌یه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر