(ئدمۆند بۆرک) نووسه‌رێکی فه‌لسه‌فه‌زان و سیاسه‌توانێکی گوتاربێژ
Edmund Burke)؛ 1729- 1797)
Edmund Burke)؛ 1729- 1797)
(ئدمۆند بۆرک)، نووسه‌ری قسه‌زان و ڕامیاری فه‌لسه‌فه‌زانی (ئیرله‌ندی- بریتانیایی)، له یه‌که‌می نۆڤه‌مبه‌ری 1790ی زایینی به مه‌به‌ستی دژایه‌تیکردنی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا، کتێبی ناسراوی (په‌یهاته‌کاتی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا)ی نووسی.
به‌ڕیزیان پێش ئه‌م کتێبه‌یش دوو په‌رتووکی گرینگی فه‌لسه‌فیشی نووسیبوو. کاک (بۆرک) له کتێبی (په‌یهاته‌کانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا)دا ده‌ڵێت؛ "شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا، شۆڕشێکی ڕێکوپێک و ته‌کووزدار و ڕێکخراو نییه به‌ڵکوو هه‌ڵته‌قینێکی خۆڕسکه و تووڕه‌یی و هه‌ڵچوونی خه‌ڵک ده‌یبزوێنێت هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی پێ ناچێت که شه‌ڕ و ئاژاوه ده‌نێته‌وه و یاسا و ئاساییشی کۆمه‌ڵگه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ژیوار و مێژووی فه‌ڕه‌نسا به گشتی داده‌ڕزێنێت و لانیکه‌م یه‌ک نه‌وه ده‌فه‌وتێنێت و سه‌ریان لێ ده‌شێوێنێنت."
کاک (بۆرک) له سێیه‌مینی ساڵی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسادا ئه‌م بۆچوونه‌ی ورووژاند و گوتی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا به‌ره‌و پشێوێ و ئاژاوه، هه‌نگاو ده‌نێت و هه‌ره‌س ده‌هێنێت. باردۆخی ناله‌باریش ده‌رفه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی پاوانخواز واته دیکتاتۆر ده‌ڕه‌خسێنێت چونکه خه‌ڵک به‌رگه‌ی ئاژاوه ناگرن و به بێ یاسا و ڕێسا هه‌ڵناکه‌ن که‌واته پێشوازی له پاوانخوازی یاساسه‌پێن ده‌که‌ن و پشتی ده‌گرن، هه‌تا ئاساییش بگه‌ڕێنێته‌وه و سه‌ری ئاژاوه‌گێڕان بکوتێت.
(ئدمۆند بۆرک) به کابرایه‌کی (نه‌ریتخواز) ناسراو بوو. به‌ڕێزیان پێی وابوو که هه‌موو حیزبێکی وڵات، با هه‌ر ڕێبازێکیشی هه‌بێت، کۆڵه‌که‌ی ئاساییشی کۆمه‌ڵگه و مایه‌ی جێگیریی و پاوه‌جێبوونی وڵاته. له‌م چه‌شنه وڵاتانه، نه کووده‌تا ڕوو ده‌د‌ات و نه‌یش شۆڕشێکی هاوشێوه‌ی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا. پارتییه‌کان به ڕه‌خنه‌ی به‌جێ و ناکۆکیی ئاشتییانه له ڕێی گوتار و نووسین و کۆڕ و گه‌لبه‌ستی به‌رنامه‌دار و به‌ته‌کووزه‌وه، ئاگری تووڕه‌یی و هه‌ڵچوون سارد ده‌که‌نه‌وه و لێ ناگه‌ڕێن کێشه‌کان قووڵ ببنه‌وه و پێشوه‌خته چاره‌یان ده‌که‌ن. له بارودۆخێکی ئارام‌دا خه‌ڵک ده‌توانن له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رانی خۆیان بگۆڕن. له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاوه‌هادا کووده‌تا و شۆڕشی بێبه‌رنامه ڕوو نادات و ڕێڕه‌وی پێشکه‌وتنی خه‌ڵک تێک نادات و خه‌ڵک ده‌توانن به به‌رنامه‌وه داهاتووی گه‌شی خۆیان و ڕۆڵه‌کانیان مسۆگه‌ر بکه.
کاک (بۆرک) ساڵانێکی زۆر له په‌رله‌مانی بریتانیادا نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵکی ده‌کرد و ده‌تگوت بریتانیا ده‌بێ گوێ بۆ داواکارییه‌کانی کۆچبه‌رانی ئه‌مه‌ریکای باکوور شل بکات و چیتر قسه‌ی زۆریان پێ نه‌ڵێت و به‌ڕێوه‌بردنی ئیش و کاری هیندستان به لێژنه‌یه‌کی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌ست پسپێردرێت و ئیتر له (له‌نده‌ن)ه‌وه فه‌رمانداریان و سه‌رۆکیان بۆ دیاری نه‌کرێت.
کاک (بۆرک) ده‌ڵێت؛ سه‌رانی حکوومه‌تی ده‌بێ (فرمان)ی خه‌ڵک ڕاپه‌ڕێنن نه‌ک (فه‌رمان)یان پێ بکه‌ن هه‌تا خه‌ڵک رقیان نه‌جوێت و بێ‌زیان لێ نه‌که‌نه‌وه. (بۆرک) ده‌یگوت حکوومه‌ت به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگه ده‌بێ نه‌رم و نیان بێت و فه‌رمانڕه‌وا ده‌بێ به وردی له بچووکترین کێشه‌ی خه‌ڵک بکۆڵێته‌وه و چاره‌ی بکات. ئه‌گه‌ر (لوویی پاشای شانزده‌یه‌م) ئه‌وه‌نده ساوه‌ساوی نه‌کردبووایه، کێشه‌که ئه‌وه‌نده گه‌وره نه‌ده‌بوو چونکه نه‌یاران سه‌ره‌تا داواکارییه‌کی وه‌هایان نه‌بوو به‌ڵام پاشا ئه‌وه‌نده به ده‌میانه‌وه نه‌چوو هه‌تا خه‌ڵکێکی زۆرتری لێ ڕاست بوونه‌وه و کاره‌که‌ی له ده‌ست ده‌رچوو و ...
(ئدمۆند بۆرک) وه‌ک دامه‌زرێنه‌رێکی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی هه‌ژمار ده‌کرێت. به‌ڕێزیان دوو کتێبی گرینگی دیکه‌یشی نووسیوه که بریتین له؛ (سه‌لماندنی کۆمه‌ڵگه‌ی سرووشتی) و (ڕاڤه‌ی ڕه‌گی فه‌لسه‌فینی هێز و جوانی)
(ئدمۆند بۆرک): ئاژاوه و باردۆخی ناله‌بار ده‌رفه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی پاوانخواز واته دیکتاتۆر ده‌ڕه‌خسێنێت چونکه خه‌ڵک به‌رگه‌ی ئاژاوه ناگرن و له‌گه‌ڵ شه‌ڕوشۆردا هه‌ڵناکه‌ن و به بێ یاسا و ڕێسا ناتوانن بژیێن، که‌واته پێشوازی له یاساسه‌پێنێکی کارپێچ ده‌که‌ن و پشتی ده‌گرن با پاوانخواز و دیکتاۆریش بێت، هه‌تا ئاساییش بگه‌ڕێنێته‌وه و سه‌ری ئاژاوه‌گێڕان بکوتێت.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر