" ئه‌رکی کۆیاد، ئه‌رکێکی ئاکارینه"
نووسینی ویلیا‌م هابن
وه‌رگێڕان و داڕشتنی محه‌مه‌دئه‌مین ڕه‌ستگار
کافکا هه‌ندێک چیرۆکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی دیکه‌یشی نووسیوه که بۆ نموونه باسی شۆڕشی مردووگهل ده‌کات یاخود له شوێنێکدا مشکیک په‌رۆشه و سه‌گێک به دوای په‌ی بردن به ڕازی ژیاندا وێڵه. له یه‌کێک له چیرۆکه‌کانیدا، پردێک ئاوڕ ده‌داته‌وه و سه‌یری ده‌وراوپشتی خۆی ده‌کات. له چیرۆکه‌کانی دیکه‌یدا، یاساکانی فیزیا ئیش ناکه‌ن و ڕاست ده‌ر ناچن به‌ڵکوو هه‌ر وه‌ک چۆن له خه‌ودا ده‌یبینین به هه‌ڵواسراوی ده‌مێننه‌وه. شێوازی چیرۆکه‌کانی کافکا زۆر ته‌م و مژاوییه. ئه‌گه‌رچی جۆریک ته‌کووز (؛ نه‌زم) له چیرۆکه‌کانیدا به دی ده‌کرێت به‌ڵام له کۆتایدا، ڕه‌وتی چیرۆکه‌که به‌ره‌و دنیای پووچی و مه‌نگی و تلاسان ده‌چێت. (تلاسان؛ ئینحیراف) جوانیه‌کانی سروشت له خامه‌ی کافکادا به دی ناکرێت. له زۆربه‌ی چیرۆکه‌کانی کافکادا باسێک له دیمه‌ن و گوڵ و دار و دره‌خت و خۆره‌تاو له ئارادا نییه. "ژن" له ناو چیرۆکه‌کانی کافکادا هه‌روه‌ک چۆن له به‌رهه‌مه‌کانی (ملویل)دا بێ نرخه. دنیای کافکا، جیهانی پیاوانه‌یه. گوردگهل له چیرۆکه‌کانی کافکادا ناگوورێن و هه‌ر به خاوی ده‌مێننه‌وه. (گورد؛ پاڵه‌وان/ ناگوورێن؛ کامڵ نابن.) گوردا ن، نه "ویستی هێز"یان هه‌یه و نه که‌سایه‌تییه‌ک. ڕۆژگاری ژینی گوردانی چیرۆکه‌کانی کافکا، نه‌خشه و گه‌ڵاڵه‌کانی (ئه‌لفرێد کوبین؛ )مان به یاد دێنێته‌وه و ده‌ڵێی دیمه‌نه تێکه‌ڵه خه‌ون ئامێزه‌کانی (سهلوادۆر دالی)یه و پاڵه‌وانه‌کانی کافکا باسی ئه‌و ترس و هۆڵ و ههراسهمان بۆ ده‌که‌ن که له زۆربه‌ی دیمه‌نه‌کانی (مۆنه)یشدا دیاره. ده‌ڵێی خودی خوێنه‌ر ئه‌م هه‌سته ڕازئاوییانه ده‌خولقێنێت چونکه شێوه‌ی نووسینی کافکا ئه‌م جۆره هه‌ستانه ناورووژێنێت. شێوازی نووسینی په‌خشانی ئه‌ڵمانی کافکا زۆر ساده وساکار و ڕوونه. له شێوازی نووسینیدا هیج شتێک له پڕێکدا نایه‌ته ئاراوه، هه‌موو شت له ناو ڕسته‌گه‌لێکی ئارام و ئازایانه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن و به دیار ده‌که‌ون، به ده‌گمه‌ن نه‌بێ باسی کاره‌سات و گرگاشه (؛ به‌ڵا و موسیبه‌ت) نایه‌ته ئاراوه. وادیاره گوردان نه‌په‌شۆکاون و سه‌باره‌ت به ڕووداوگه‌لی ئاسایی ژیان قسه ده‌که‌ن. جۆریک له ته‌کووزی مه‌رزێنگه‌یی (ته‌کووز؛ نه‌زم/ مه‌رزێنگه؛ دائره) له چیرۆکه‌کانی کافکا دایه که به ته‌واوه‌تی خوێنه‌ر وه‌ڕه‌ز ده‌کات و له دڵ و ده‌ماخی ده‌دات. زۆربه‌ی گۆڕکهکانی (گۆڕک؛ له‌قته) چیرۆکه‌کانی کافکا تێکه‌ڵ به ڕاز و ڕه‌مز و نهێنیه و وای لێ ده‌کات که جۆریک له ترس و دڵه‌ڕاوکێ له لای خوێنه‌ر بورووژێنێت. تێڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاڤه‌کاران هه‌رچییه‌ک هه‌بێت، نکۆڵی لێ ناکرێت که کافکا له هونه‌ری کورت و پوخت و شیرین نووسیندا شاره‌زا و کارامه‌یه. هونه‌ری پوخت نووسین له وێژه‌ی ئه‌ڵمانیدا زۆر ده‌گمه‌نه هه‌تا ڕاده‌یه‌ک که ده‌کرێ بڵێین له زمانی ئه‌ڵمانیدا، وشه و ده‌سته‌واژه‌یه‌ک به دی ناکه‌یت که واتای "پوخت نووسین" به ده‌سته‌وه بدات. کاتێک کافکا کۆچی دوایی کرد، زۆربه‌ی نووسینه‌کانی به نیوه‌چڵی مابوونه‌وه. ڕه‌نگه هه‌ر شێوه‌ی ژین و گرێ کوێره‌کانی ژیانی وای کرد بێت که زۆربه‌ی نووسینه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره ڕه‌نگی هێما و ئاماژه و سیمبۆلیان پێوه دیار بێت، ته‌نانه‌ت فره‌تر له‌و ڕاده‌یه‌ی که خۆی ده‌ی ویست شێوازی پێشبینانه‌ی پێ به‌خشی. کافکا له ساڵی 1924ی زایینی‌دا دنیای به جێ هێشت؛ واته ده ساڵ پێش ئه‌وه‌ی که‌س بزانێ (خیوه‌تگه‌ی کاری زۆره‌ملی) چییه. کافکا له کتێبی (خیوه‌تگه‌ی گومانباران)دا به دوورنواڕی و به وردی ، ته‌نانه‌ت باسی شێوازی جل و به‌رگی پاسه‌وانه "نازی"یه‌کانیشی کردووه. ته‌کووزی فیزیایی و جوانی ڕه‌وشت له دنیای کافکادا به یه‌کجاره‌کی، کاڵ بووه‌ته‌وه. دژیه‌کی (دژیه‌ک؛ پارادۆکس) و کێشه‌ی بێ چاره‌سه‌ر باڵی به سه‌ر دنیای کافکادا کێشاوه. هۆکاره دژیه‌ک و پووچه‌کانی ئه‌ندێشه‌ی کییه‌رکگارد و هۆڤهبهران و تاوانباران و پیرۆزان و پیاوچاکانی دۆستۆیۆڤسکی و کردوکۆشی نیتچه بۆ فڕین به‌ره‌و ژینی ئاسمانی له کتێبی (مرۆڤی ئه‌وبه‌ر)ی‌دا، هه‌ر هه‌موویان ژێده‌ر و هانده‌رێکی ناماکین (ناماکین؛ ،مه‌عنه‌وی) و ئاسمانین که له دنیای کافکادا داده‌ڕزێت و به‌رته‌سک و پووچه‌ڵ و چه‌په‌ڵ ده‌بێته‌وه. گوردانی (؛ پاڵه‌وان) ناو چیرۆکه‌کانی کافکا به پێچه‌وانه‌ی ژنان و پیاوانی چیرۆکه‌کانی دۆستۆیوڤسکی، هه‌ر گوێیان له په‌سڵان نییه و هه‌ر نازنن دواڕۆژ چییه. ته‌نیا شتێک که به زه‌قی له کاره‌کانی کافکادا دیاره، ترس و دڵه‌ڕاوکێیه که‌چی ژنان و پیاوانی سه‌ر گۆڕه‌پانی چیرۆکه‌کانی کافکا ناترسن و هه‌ستیان ناورووژێت و ناجووڵێت و دڵیان ناله‌رزێت. خوێنه‌ر به خوێندنی چیرۆکه‌کانی کافکا وا هه‌س ده‌کات شه‌وه گرتویه‌تی و هه‌ناسه‌ی ده‌ر نایه‌ت و ترس و دڵه‌ڕاوکێکانی خوێنه‌ر زیندوو ده‌کاته‌وه. بابه‌تی تاوان و سزای دۆستۆیۆڤسکی له چیرۆکه‌کانی کافکادا ئاوه‌ژۆ کراوه. هه‌موو گوردێک شایه‌نی سزایه که‌چی تاوانه‌که‌یشیان دیار نییه. چه‌مکی هه‌ڵه و ڕه‌نگه "گوناه" سه‌رباسی هه‌میشه‌یی چیرۆکه‌کانی کافکایه. باجی ئه‌و ههڵهگهلهیش که‌سانێک ده‌یده‌ن که ئاگایان له به‌رپرسیاریه‌تی ئاکارینی (ئاکارین؛ ئه‌خلاقی) خۆیان نییه. (ئۆتۆ وینینگێر) که کابرایه‌کی جووله‌که‌ی هاوچاخی کافکایه، ده‌ڵێت، ڕۆڵی کۆیاد (کۆیاد؛ حافیزه)، فره‌تر له هه‌ر شتێک، ڕۆڵێکی ئاکارینه. (ئاکارین؛ ئه‌خلاقی) کۆیاد ته‌نها جێگه و ئه‌رشیڤی هه‌ست و نه‌ست و هۆش نییه، به‌ڵکوو چاکه و خراپه‌یش به هێزێکی خودائاسا، هه‌ڵ ده‌گرێت. دوور نییه کافکا و وینیگێر له هه‌ڕه‌شه‌ی خودا که له ته‌وراتدا، ده‌ڵێت گوناباران هه‌تا سێ و چوار به‌ره پاش خۆیشیان سزا ده‌ده‌م، سه‌رۆیان بۆ هاتبێت (سه‌رۆ؛ ئیلهام) و که‌وتبێته دڵیانه‌وه که بابه‌تی له‌و چه‌شنه بنووسن. سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک له گوردانی (؛ پاڵه‌وان) چیرۆکه‌کانی کافکا ئاگایان له سووچ و تاوانی خۆیان نییه. کێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که ڕابردوومان له یاد کردووه و هه‌ر چییه‌کیش ده‌که‌ین بیره‌وه‌رییه‌کانمان ناگه‌ڕێته‌وه، وایش دیاره تا هه‌تایه نه‌توانین. سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که فه‌رامۆشمان کردووه که ده‌ردی فه‌رامۆشی دای گرتووین؛ واته ئاگامان لێ نییه که شته‌کانمان له بیر کردووه. کییه‌رکگارد ده‌ڵێت؛ "که‌سێک که له ڕووی ئاکار و ره‌وشته‌وه ده‌ژیێت، ئاگای له ژینی ڕابردوویه‌تی و له بیری ناکات به‌ڵام کابرایه‌ک که ته‌نها چێژی به‌لاوه گرنگه، گوێی له ڕابردوو نییه و کۆیادی مردووه." که‌واته ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ گوورانی ئاکار و جوانکردنی ره‌وشتیان تێده‌کۆشن، زیندوون. (گوورانی ئاکار؛ کامڵ‌بوونی ئه‌خلاقی) ده‌وراپشتی سووچبارانی چیرۆکه‌کانی کافکا پڕ له که‌سانێکه که "بێلایه‌ن"ن به‌ڵام له ته‌ک ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه و له ناو ئاپۆرای مه‌ردمدا، سووچباران هه‌ست به ته‌نیایی ده‌که‌ن. ئه‌م سووچبارگهله باوه‌ڕیان به چه‌مکی گوناهی گشتی هه‌ستی یه‌کبوونی برایانه‌ی دۆستۆیۆڤسکی نییه و که‌س باری گوناهی که‌س ناکێشێت و باجی هه‌ڵه‌ی که‌س نادات ئه‌گه‌رچی ئه‌و کاره باری گوناهبار سووکتر ده‌کاته‌وه و وای لێ ده‌کات ئاسانتر له گه‌ڵ سووچه‌که‌ی خۆیدا هه‌ك بکات و به‌رگه‌ی بهێنێت. له چیرۆکه‌کانی کافکادا هه‌موو شت بێ گوڕ و تین و بێ گیان گریکه و ئه‌و "یارمه‌تییه خودایی"یه که (شارڵ پهگی) باسی لێوه ده‌کات و کییه‌رکگارد و دۆستۆیۆڤسکیش باشی ده‌ناسن، له چیرۆکه‌کانی کافکادا به دی ناکرێت. به ڕاستی چه‌مکی "ره‌ها" به ئێکجاری کاڵ بووه‌ته‌وه و هه‌ڵ پرووزکاوه.