سۆمای ژین
هۆنڕاوه‌ی محه‌ممه‌دئه‌مین ڕه‌ستگار
*******
دێم و ده‌ڕۆم ساڵانێکه
هۆبه‌ی ناخم ئاوه‌ڵایه
ده‌نگێ، ڕه‌نگێ
سوارچاکێکم مێوان نابێ
کاسه‌ی سه‌رم به دڕیژایی سێ ده ساڵه
بێ ئاوێنه، بێ چرایه
نه میلێک بوو نه کلدانێ
سۆمای ئاسۆ ببریسکێنێ
بیدرکێنێ ناوه‌رۆکی پڕ له پووچی و
خه‌مێک بخوا له ته‌رمی دڵ، مێشکی ڕزیو
پێیه‌کانم په‌ل کێش بکا، به‌ره‌و شارێ،
هیوا و هه‌وڵێ.
******
ده‌مێک ساڵ بوو،
گلاره‌ی گیان له سێداره‌ی که‌شی لێڵدا
هه‌ڵواسراو سه‌راوبن بوو
به زه‌بری سه‌بر سه‌رت بڕیم
خوێنی پیست پێ ڕژاندم
ئاوی ژینت لێ پرژاندم.
چرچ و لۆچی چاوی پیرم
خوریی سپی ڕیش و پرچم
بۆنی گه‌نی دڵی تۆپیو
درۆی ده‌روون گیانی گه‌نیو،
هه‌موویانت پێ نواندم،
ده‌سا دوور بێ گه‌لێ دوور بێ
که نه‌توانم به‌رگه بگرم، بێگه‌ردیی تۆ،
بێگه‌ردیی تۆ، به ڕووناکی
هه‌موویانی پێ ناساندم.
*******
ئای چه‌نده بێ شه‌رم، ناسپاسم
ئه‌گه‌ر بێت و ئاوێنه‌که‌ت،
به‌رۆکی تۆ بله‌رزێنم
چاوه‌کانت ڕه‌نجی ناسین، خودی خۆمیان پێ به‌خشیوم
ده‌سته‌کانت، په‌نا و پشتیان، به یه‌کجاری بۆ چنیوم
*******
سروه‌ی وه‌رزی مه‌ستی و ئاوه‌ز!
کوا ژه‌نگی تۆ؟
گه‌ر ئاوێنه‌ت ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا،
هیچ مه‌پرسه و باش بزانه،
په‌یتا په‌یتا
ڕه‌نگی پیسه و لێم ده‌چۆڕێ
په‌یتا په‌یتا
*******
کێ ده‌ترسێ له ناخی خۆی؟
له من نه‌بێ؟!
جار به جارێ دێت به سه‌رما
چرای چاوت له ده‌ست به‌ر ده‌م،
گوایه چیتر شه‌قی شێتی نه‌مشکێنێ.
ڕوو له هه‌ڵدێر هه‌نگاو دانان،
به‌ره‌و گێلی و ته‌وسی جاران،
ئای چه‌نده نه‌زان، ناسپاسم، گه‌ر وا بڕۆم، گه‌ر وا بڵێم.
*******
ئه‌گه‌ر بێت و چاو بنووقێ له چاوی تۆ،
بۆ هه‌میشه ده‌کوژێمه‌وه،
گه‌ر له چاوت دۆزیمه‌وه دڵی ڕه‌شم،
یا له ده‌شتێ عه‌وداڵ ده‌بم،
یانیش له ناو، ده‌ریای ژین‌دا ده‌توێمه‌وه.
*******
ده‌سا دابێ سۆمای چاوم
ئه‌گه‌ر بێت و
ئه‌و دوو باڵه‌ی پێت به‌خشیوم
بیسووتێنم یاخود له خۆم نه‌ینوخشێنم
ده‌سا دابێ ده‌سا دابێ.
*******
بسیار زيبا و فصيح و رسا و بليغ بود
پاسخحذفبيوندتان بايدار بادا...