ئه‌فلاتۆن و نه‌ڤیاندنی ژن له نه‌ریتی یۆنانی کۆندا
نووسینی خاتوو سۆزان مۆله‌ر ئاکین Susan Moller Okin
(هۆمه‌ر) له په‌رتووکی (ئیلیاد)ـدا به ده‌گمه‌ن باسی ژنان ده‌کات و گه‌ر ناوێکیشیان لێ ده‌بات، وه‌کوو زۆربه‌ی که‌سانی دیکه به خراپه ناویان ده‌هێنێت و ده‌ڵێت؛ ژنان هۆکاری یه‌که‌می هه‌ڵایسانی ئاگری ئێره‌یی و شه‌ڕن و له ڕیزی کۆیله و ئاژه‌ڵ و ده‌سکه‌وته و تاڵانه‌ی شه‌ڕ دایان ده‌نێت. (نه‌ڤیان؛ نه‌فره‌ت؛ ڕق لێ بوونه‌وه/ تاڵانه؛ تاڵانی؛ ئه‌و شتانه‌ی له ناو گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا ده‌ست ده‌که‌وێت؛ غه‌نیمه) له یۆنانی کۆندا وا باو بووه که له چه‌شنی منداڵ و مه‌زم، له ته‌ک ژناندا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و به‌و شێوه‌یه سه‌یریان بکه‌ن و ژنان به درێژایی ژیانیاندا له زۆر مافی ڕه‌وای خۆیان بێوه‌ر و بێبه‌ش بوون. بۆ نموونه؛ یاسا ده‌یگوت، ژن به بێ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یه‌ک له ته‌کیدا بچێت بۆی نییه بۆ خۆی جل بکڕێت. هه‌ر وه‌ها ژنان بۆیان نه‌بوو له‌و کۆبوونه‌وه و کۆڕانه‌دا به‌شداری بکه‌ن که چۆنیه‌تی ژینی شارییانه‌یان ده‌هۆژاند و فێریان ده‌کرد (هۆژاندن؛ فێرکردن)، چونکه ئه‌و شوێنه‌گه‌له تایبه‌ت به بوو. بۆ نموونه؛ ڕێ به ژنان نه‌ده‌درا که هاتوچۆی (جیمناسیا؛Gymnasia ) واته بازاڕی گشتی بکه‌ن یاخود به ناو (سیمپۆسیا؛ Symposia) واته دادگه‌ی گشتیدا ڕابوورن و بیبینن. ئه‌گه‌ریش پیاوێک ژنێکی وه‌کوو هاوسه‌ر هه‌ڵ ده‌بژارد ته‌نها له به‌ر ئه‌وه بوو که منداڵی لێ ببێت و ماڵه‌که‌ی بپارێزێت و ده‌ست به ساماناکه‌یه‌وه بگرێت و نه‌هێڵێت به‌تره‌ف ببێت و بحه‌رمێندرێت و فه‌رمان و ئه‌رکه‌کانی جێبه‌جێ بکات نه‌ک له به‌ر بایه‌خ و که‌سایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی خودی ئه‌و ژنه. (به‌تره‌فکردن؛ حه‌رماندن؛ خه‌سارکردن؛ ده‌ست پێوه نه‌گرتن و زایه‌کردن.) ئه‌فلاتۆن هه‌وڵی ده‌دا ئه‌م فه‌رهه‌نگه چه‌وسێنه‌ره‌ی یۆنان به‌ره‌و ئاسۆیکی نوێ ببات ئه‌گه‌رچی ئه‌م کاره هه‌رمانێکی دژوار بوو. (هه‌ه‌رمان؛ کار) هه‌ر بۆیه‌یش له ناو گۆڕه‌پانی کولتووری یۆنان‌دا کۆمه‌ڵێ بیروبۆچۆنی نوێی ده‌ر باره‌ی ژنان ورووژاند. ڕه‌نگه کابرایه‌کی وردبین و به‌ئاوه‌زان، بپرسێت (به‌ئاوه‌زان؛ عاقڵ/ ئاوه‌ز؛ عه‌قڵ) که فه‌لسه‌فه‌زانێکی وه‌کوو ئه‌فلاتۆن که پێی وابوو ژن له گیان و ڕه‌وانێکی پیس و شه‌ڕانی ئافرێندراوه، چۆن داوای یه‌کسانیی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆڵی یه‌کسانی ژن و پیاوی ده‌کرد؟ (ڕه‌وان؛ ڕۆح) چۆن ده‌کرێ ئه‌فلاتۆنی فه‌لسه‌فه‌زان له لایه‌که‌وه گه‌ڵاله‌ی ئارمانجشار دابڕێژێت و با‌نگه‌شه‌ی بۆ بکات و له لایه‌کی دیکه‌وه پێی وا بێت که گه‌وهه‌ر و سروشتی ژن هه‌ر له بنه‌ڕته‌وه له پیاو پیستر و خراپتره؟ (ئارمانجشار؛ یۆتۆپیا؛ مه‌دینه‌ی فازیله؛ Inside State ) پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و دوو پرسیاره بده‌ینه‌وه پێویسته چاوێک به دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگه‌ی یۆنانی کۆندا بخشێنینه‌وه و بزانین خه‌ڵکی ئه سه‌رده‌مه‌ی یۆنان چۆن سه‌یری ژنیان ده‌کرد. وێژه‌ی کۆنی یۆنان هه‌ر له (هسیۆد؛ Hesiod) ه‌وه بیگره هه‌تا بابنامه‌ی خودایان، به ڕق و کین و نه‌ڤیانه‌وه باسی ژن ده‌که‌ن. هسیۆد، هۆنه‌رێکی یۆنانی کۆنه که وادیاره 800 ساڵ پێش زایین ژیاوه. (هۆنه‌ر؛ شاعیر) به گوته‌ی هسیۆد له سه‌ره‌تای ئافریندا (ئافرین؛ خلقه‌ت) ته‌نیا پیاوان له ئارادا بوون و به بێ هیچ خه‌م و په‌ژاره و ئاژاوه‌یه‌ک له سه‌ر زه‌وی ژیانیان ڕاده‌بووراند. هه‌ر که (پاندۆرا؛ Pandora) واته یه‌که‌مین ژن ئافرێندرا و له سه‌ر زه‌وی به دیار که‌وت، شه‌ڕ و ئاژاوه و به‌دبه‌ختی، باڵی به سه‌ر زه‌ویدا کێشا و ژینی مرۆڤی تاڵ کرد. ڕه‌گ و ڕیشه‌ی پاندۆرا پیس و بێ‌نرخ بوو و نه‌ژادی ژن له‌و ژنه‌وه که‌ته‌وه که سه‌رچاوه‌ی به‌دبه‌ختین و له ته‌ک پیاواندا که گه‌وهه‌رێکی هه‌رمان و نه‌مریان هه‌یه له بازنه‌ی ژینی دنیادا سه‌ر‌یان هه‌ڵدا و به هۆی ژنه‌وه به‌ختی ڕه‌ش و گه‌نه‌کاری تا هه‌تایه له کۆڵی مرۆڤ نابێته‌وه و پیاوان هه‌تاهه‌تایه به هۆی ژنانه‌وه سزا ده‌درێن. هسیۆد له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا به داخه‌وه ده‌ڵیت، بریا ژنان بۆ دووگیانی و وه‌چه‌خستنه‌وه و بنه‌وانی و ماڵداری پێویست نه‌بووبایه‌ن و پاشان جووتیاران ئامۆژگاری ده‌کات که هێش و گاوه‌سنێک بۆ جووت و کێڵین و ژنێک بۆ بنه‌وانی و ماڵداری ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. هسیۆد خۆینه‌رانی به‌رهه‌مه‌کانی ئامۆژگاری ده‌کات که گوایه هه‌رگیز هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێن که پشت به ژنان ببه‌ستن و باوه‌ڕیان پێ بکه‌ن. هۆمه‌ری هۆنه‌ریش له هۆنه ئازایینه‌کانی خۆیدا له باره‌ی ژنه‌وه هه‌ر هه‌مان دیمه‌نمان به ده‌سته‌وه ده‌دات که هسیۆد دای ڕشتووه. (هۆنه‌ر؛ شاعیر/ هۆنه؛ شیعر/ ئازایین؛ حه‌ماسی/ هۆنه‌ی ئازایین؛ مه‌به‌ست ئه‌و جۆره هۆنه و شیعره‌یه که تێیدا باسی به سه‌رهاتی گوردان و پاڵه‌وانان و ئازایه‌تی و شه‌ڕه‌کانیان، ده‌کرێت؛ وه‌رگێڕ) نووسه‌رێک به ناوی (م. ی. فین) له په‌رتووکی (دنیای ئۆدیسه؛ The Odysseys World)دا ده‌ڵێت؛ "هۆمه‌ر بیروبۆچوونی دنیای کۆنی له باره‌ی ژنه‌وه به بێ که‌م و زۆر بۆمان باس کردووه." هۆمه‌ر ده‌ڵێت؛ ژنان به شیوه‌یه‌کی سروشتی، هه‌ر پله‌ی دووه‌میان هه‌یه و ته‌نها ئه‌رکی سه‌رشانیان زاوزێ و منداڵداری و بنه‌وانه‌یی و ماڵدارییه و ئه‌رکی پیاویش ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵات ڕاپه‌ڕێنێت و کۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه ببات. شایه‌نی باسه که هۆمه‌ر له هه‌ندێ له هۆنه‌کانی خۆیدا باسی خێوه‌ندگه‌ل و خواژنانێک ده‌کات که جێی نرخ و بایه‌خ بوون. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین که مه‌به‌ستی هۆمه‌ر به‌شی ژنانه‌ی ئه‌و خواوه‌ندگه‌له نییه . (خێوه‌ند؛ خێو؛ بوونه‌وا یاخود هیزێکی به ده‌ر له سروشت که هه‌ندێ له خه‌ڵک به ئافرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری جۆرێک له شتان یا دیارده‌گه‌لی ده‌زانن؛ ڕه‌ببوننه‌وع) بۆ نموونه؛ ڕاسته که (ئه‌سینا؛ Athena) به‌ده‌سه‌ڵاتترین خواژن بووگه به‌ڵام ئه‌و هێز و توانسته‌ی له سای سه‌ر به‌شه پیاوانه‌که‌یه‌وه هه‌بووه و هه‌ر به‌و بۆنه‌یشه‌وه ده‌یانپه‌رست. هۆمه‌ر له په‌رتووکی (ئۆدیسه)دا فره‌تر باسی پێگه‌ی ژنان ده‌کات به‌ڵام پوخته‌ی قسه‌کانی له‌و کتێبه‌یشدا، ئه‌وه‌یه که ژن بوونه‌وه‌رێکی پله دووه. (ئه‌سینا؛ Athena)، خواژنی ئاوه‌زیان و شه‌ڕ و ڕێسین و ته‌ونه‌گه‌رییه. ئه‌و خواژنه له زێدانی دایکیدا نه‌گووراوه به‌ڵکوو له سه‌ری (زیئۆس)ـی باوکییه‌وه په‌یدا بووگه. (ئاوه‌زیان؛ عاقڵی/ ته‌ونکردن؛ خوری ڕێسین/ زێدان؛ منداڵدان/ گووران؛ پێگه‌یشتن و گه‌وره‌بوونی منداڵ له زێدانی دایکدا)
وه‌رگێڕان و داڕشتنی محه‌مه‌دئه‌مین ڕه‌ستگار

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر