ئاخۆ مارکس دژایه‌تی دین ده‌کات؟
باش له بیرمدا ماوه‌ته‌وه کاتێ له هاوینی ساڵی 1938ی زایینی‌دا لێکۆڵه‌ری دادگه له به‌ندیخانه‌ی قه‌سر له تاران، خه‌ریکی لێپێچینه‌وه له من و په‌نجاودوو که‌س له هاوڕێیانم بوو، له یه‌که‌م پرسیاردا لێی پرسیم؛ ئایا کتێبی (سه‌رمایه)ی مارکست خوێندووه‌ته‌وه؟ هه‌ر که گوتم به‌ڵێ، سه‌رمه‌ستانه لێی پرسیم، له به‌ر چی خوێندووته‌وه؟ گوتم ئه‌وه‌ی که کتێب ناخوێنێته‌وه ده‌بێ پێی بڵێی بۆ کتێب ناخوێنێته‌وه نه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌خوێنێت. پاشان پرسی؛ کتێبی سه‌رمایه‌ی مارکس باسی چ ده‌کات؟ گوتم؛ باسی به‌رهه‌مهێننان و دابه‌شاندنی سامان ده‌کات. به سه‌ر سووڕمانه‌وه پرسی؛ که‌واته له کام کتێبیدا باسی شۆڕشی بۆلشیویکی و داڕزاندنی ئایین ده‌کات؟ گوتم کوا باسی وه‌های کردووه؟ پێم سه‌یر ئه‌و کابرا ئه‌و قسانه‌ی ده‌کرد به بێ هیچ به‌ڵگه و بنه‌ما و زانیارییه‌ک؛ به‌شێک له بیره‌وه‌رییه‌کانی ئیره‌جی ئه‌سکه‌نده‌ری
له وڵاتانی سه‌رمایه‌داری هه‌ر که ناوی مارکس دێت خه‌ڵک واده‌زانێت بڕیاره شۆڕشێکی کۆمۆنیستی به‌ر پا بکرێت و زپۆربه‌ی دیندارانیش که ناوی ده‌بیستن واده‌زانن ناوی کابرایه‌کی دیندڕیان به‌ر گوێ که‌وتووه که‌چی مارکس له گه‌ڵ هیچ کامێک له وێنه‌گه‌له که خه‌لکی به لای خۆیانه‌وه وێنایان کردووه یه‌ک ناگرێته‌وه.
ڕێبازی مارکسباوه‌ڕی (؛ مارکسیسم) له دنیای ئه‌مڕۆدا، ڕێبازێکی به‌ناوبانگه. ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه به درێژایی سه‌د و په‌نجا ساڵێک مشتوومڕێکی زۆری نایه‌وه و کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجار به‌رفراوانی له سه‌ر دنیا دانیا. ڕێبازی کۆمه‌ڵه‌خوازی به وردی سه‌یری دنیا و ژین و میژوو ده‌کات و بۆ هه‌ر که‌سێک و هه‌ر هه‌رامه‌یه‌ک، ئامانجێک دیاری ده‌کات.(هه‌رامه؛ واته شت به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و شته ماکین واته ماددی بێت.) کۆمه‌ڵه‌خوازی له بنه‌ڕتدا، تێڕوانینێکی کۆمه‌ڵناسییانه‌یه. بیردۆزێکه که باسی چۆنیه‌تی پێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤ ده‌کات. ئه‌م ڕیبازه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه به گشتی دیاری ده‌کات و له هه‌مان کاتیش‌دا باسی ڕاسته‌قینه و درۆیینه بوون، ڕه‌وایی و ناڕه‌وایی، جوانی و گه‌نی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه‌یش ده‌کات. کۆمه‌ڵه‌خوازان زۆریان هه‌وڵ داوه که فه‌لسه‌فه به ته‌واوه‌تی ته‌رخانی زانسته کۆمه‌ڵناسییه‌کان بکه‌ن. ئه‌گه‌رچی لق و پۆپێکی زۆر له ڕێبازی کۆمه‌ڵه‌خوازی، جیابووه‌ته‌وه به‌لام زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له هه‌ر کوێ که بۆیان لواوه و ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه گرتووه، گورجێ دادگه‌ی لێکۆڵینه‌وه و پشکنینی بیر وباوه‌ڕیان دامه‌زراندووه و ئه‌وه‌ی له گه‌ڵیاندا هاوده‌نگ نه‌بووبایه به لاده‌ریان له قه‌ڵه‌م ده‌دا و له ناویان ده‌برد. ئه‌گه‌رچی شێوازی په‌ره‌سه‌ندنی ڕێبازی کۆمه‌ڵه‌خوازی له چه‌شنی ڕێبازه ئایینیه‌کان ده‌چێت به‌لام به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وته دینییه‌کانه‌وه که خه‌ڵکیان به‌ره‌و یه‌کتاپه‌رستی و دینداری په‌لکێش ده‌کرد، به ملیۆنان که‌سی له دین به ده‌ر کرد و وای لێیان کرد پشت له ئایین هه‌ڵ بکه‌ن و دین هه‌ڵدڕن. له نیوه‌ی دووه‌می چاخی نۆزده‌یه‌می زایینی‌دا، مارکس ڕۆۆناکبیرێکی هه‌ژار بوو که به ناچاری زێدی خۆی به جێ هێشتبوو و له تاراوگه‌دا له سای سه‌ر یارمه‌تیی هاوڕێیانی هۆگریه‌وه، ژیانی ڕاده‌بووراند که‌چی پاش مه‌رگی، هه‌فتا ساڵێکی نه‌برد که نزیکه‌ی سێ یه‌کی ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکی دنیا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و میرانه‌دا (میر؛ حکوومه‌ت) ده‌ژیان که خۆیان به شوێنکه‌وته‌ی ڕێبازی مارکس ده‌زانی. دیارده‌یه‌کی ئاوه‌ها به ڕاستی هه‌ژه‌نده (هه‌ژه‌ند؛ سه‌رسووڕهێنه‌ر) و ته‌نها ڕێبازێک که به شێوه‌یه‌کی ئاوه‌ها به‌رفراوان په‌ره‌ی سه‌ندبێت دینی دیان و ئایینی ئیسلامه. مارکس به شێوه‌یه‌کی ماکباوه‌ڕانه واته ماتریالیستی، فه‌لسه‌فه‌ی هێگل لێک ده‌داته‌وه و له به‌رگی یه‌که‌می په‌رتووکی (سه‌رمایه؛ The Capital)دا ده‌ڵێت؛ " دۆزه‌نه‌ی فه‌لسه‌فینی هێگل، ئاوه‌ژۆیه و من ڕاستی ده‌که‌مه‌وه و وه‌سه‌ر پێی ده‌خه‌مه‌وه." پێش مارکس‌یش، (فۆیه‌ر باخ) له هێگلییه‌کان دابڕا و ڕێبازی هه‌ستگه‌رایی هه‌ڵ بژارد. (ڕێبازی هه‌ستگه‌رایی، ڕێبازێکه پشت به هه‌سته پێنجینه‌کان ده‌به‌ستێت و ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ست ببێت و ئاوه‌زی پێ نه‌شکێت، باوه‌ڕی پێ ناکات. فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم واته کۆمه‌ڵه‌خوازی، پێبه‌ندی هه‌موو یاسا و ڕێساکانی دۆزه‌نه‌ی هگێله له‌وه نه‌بێ که بڕگه‌ی (هه‌رامه‌ی ڕه‌ها؛ ئه‌مری موتڵه‌ق؛Absolute Idea)، وه‌لاوه ده‌نێت و له باتی (هه‌رامه‌ی ڕه‌ها)، ماک (مادده) داده‌نیشێنێت. فه‌لسه‌فه‌ی ماکباوه‌ڕی (ماتریالیسم) له ڕاستیدا، یه‌کڕه‌نگیی زه‌وینی به‌و ڕووناکبیرانه پێشکه‌ش کرد که چیتر باوه‌ڕیان به یه‌کڕه‌نگیی ئاسمانی نه‌مابوو. له فه‌لسه‌فه‌ی مارکسدا جیهانیان سه‌ر له نوێ به شێوه‌ی (هراکلیتۆسی) یه‌ک ده‌گرنه‌وه و یه‌کپارچه و یه‌کڕه‌نگ دبنه‌وه به‌ڵام نه به هۆی (ئاگر)ه‌وه به‌ڵکوو له ڕێگه‌ی خودی (ماکی هه‌ستپێکراو)ه‌وه یاخود ئه‌و جێگه‌یه که ماک پڕی ده‌کاته‌وه؛ ئه‌و شته‌ی که خه‌ڵکی یۆنانی کۆن پێیان ده‌گوت (پلنیۆم واته پڕی؛ Plenum). به زمانی سه‌رده‌می ئێستاکه ؛ فه‌لسه‌فه‌ی مارکس، ڕێبازێکی ئامرازباوه‌ڕه. (ئامرازباوه‌ڕ؛ Instrumentalist) ئامرازباوه‌ڕی، دروشمی چینی هه‌ژار و کرێکار (پڕۆلتاریا) و ده‌سته‌ی ڕووناکبیرانێک بوو که چینی هه‌ژار و کرێکاریان به پێشه‌نگی گۆڕین و گوورانی کۆمه‌ڵگه ده‌زانی. (گووران؛ کامڵ‌بوون) به زمانێکی دیکه؛ ده‌یانگوت ته‌نیا شوێنکه‌وتووانی ڕاسته‌قینه‌ی مارکس ده‌توانن له‌م فه‌لسه‌فه‌یه تێ بگه‌ن و به قووڵاییدا ڕۆبچن چونکه هه‌تا که‌سێ له‌و چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه که تێیدا هه‌ڵ که‌وتووه، دانه‌بڕێت، ناتوانێت به ته‌واوه‌تی له دۆزه‌نه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مارکس تێ بگات. بناخه‌ی کۆمه‌ڵه‌خوازی واته مارکسیزم له سه‌ر پێنج کوچکه‌یه که بریتین له؛
1. پڕۆلتاریا واته چینی کرێکارانی هه‌ژار، شۆڕشگێڕترن چینی کۆمه‌ڵگه‌یه.
2. پێویسته ڕێبه‌رایه‌تی چینی هه‌ژاری کرێکار به ده‌ست پارتیی کۆمۆنیستی پێشه‌نگه‌وه بێت.
3. پارتیی کۆمۆنیست ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به ده‌سته‌وه بگرێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ کرێکاران پاوان بکات. ( دامه‌زراندنی میرینی کۆمه‌ڵه واته حکوومه‌ت سۆسیالیستی)
4. ده‌سه‌ڵاتی میرینی کۆمه‌ڵه ده‌بێ هه‌موو شتێک خۆماڵی بکات و له ده‌زگه‌ی میری نه‌بێ هیچ که‌سێک خاوه‌نی هیچ شتێک نییه واته به خاوه‌نداریه‌تی میرانه به‌رته‌ک و به‌رپه‌رچی خاوه‌ندایه‌تی تاکه‌که‌سی بداته‌وه. (به‌رته‌کدانه‌وه؛ نه‌فیکردن)
5. کۆمه‌ڵه (سۆسیالیزم)، قۆناخێکی کاتییه و تێ ده‌په‌ڕێت و له‌و ڕه‌وته‌دا ورده‌ورده میر واته ده‌وڵه‌ت له ناو ده‌چێت و چاخی کۆمۆنیسم له دایك ده‌بێت و سه‌رده‌می کۆمۆنیستی دادێت.
شایه‌نی باسه که 300 ساڵ پێش مارکس، (تۆماس مۆر) به وردی باسی کۆمه‌ڵه‌گه‌رایی (سۆسیالیزم)ی کردبوو به‌ڵام بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و ئامانجه هیچ ڕێگه‌یه‌کی دیاری نه‌کردبوو. که‌چی مارکس بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی خۆی بپێکێت، خاوه‌نداریه‌تی میرانه‌ی پێشنیار کردووه. (میرانه؛ حکوومی؛ ده‌وڵه‌تی) خاوه‌نداریه‌تی میرانه واته ده‌زگه‌ی میرین، خاوه‌نی هه‌موو شتێکه و ئه‌مه‌یش خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو دۆزه‌نه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه‌گه‌رای چاخی نوێیه. (دۆزه‌نه؛ سیسته‌م/ کۆمه‌ڵه‌گه‌را؛ سۆسیالیست) مارکس به‌رده‌وام دژایه‌تی بنه‌ماکانی ڕێبازی لیبه‌رالیسم واته دادپه‌روه‌ری و ئازادی و دیموکراسی ده‌کات و ده‌ڵێت لیبرالیسم به‌و دروشمانه، خه‌ڵک چه‌واشه ده‌کات و هه‌ڵیان ده‌خه‌ڵه‌تێنێت که‌چی له باتی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و دروشمانه‌یش هیچ دروشمێکی دیکه‌مان به ده‌سته‌وه نادات.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر