(ئیزابێل ئالنده)ـی نووسه‌ر
Isabell Allende
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی (چیلی)ـیایی، (ئیزابێل ئالنده)، له ڕۆژی دووه‌می ئۆگستی ساڵی 1942ی زایینی له وڵاتی (پیرۆ) له دایک بووه. چه‌ند شاکارێکی نووسیوه، بۆ نموونه: (ماڵی دێوزمه‌کان)، (چیرۆکی ئیڤالۆنا)
به‌رهه‌مه‌کانی (ئیزابێل ئالنده) به سه‌ر زۆربه‌ی زمانه‌کانی دنیادا وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه. به‌ڕێزیان به شێوازی ڕیالیزمی جادوویی ده‌ینووسی و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م چیرۆکی واته (ماڵی دێوزمه‌کان) له ساڵی 1982ـی زایینی، ناوبانگی ده‌رکرد. تا ئێستا له چوار زانکۆ و زانستگه‌وه، دکتۆرای شانازی واته فه‌خرییان پێ به‌خشیوه؛ واته زانکۆی (دۆمینیکه‌ن)، زانکۆی (بیتز)، زانستگه‌ی نیشتمانیی (نیۆیۆرک) و زانکۆی (کۆلۆمبیا). نووسه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری دووه‌می واته (ویلی)، له شاری (مارین کانتی) له 'ویلایه‌تی' کالیفۆرنیادا ده‌ژیێت. (ئیزابێل) پاش کووده‌تای چیلی به‌ره‌و وڵاتی (ڤه‌زۆئیللا) کۆچی کرد و له ساڵێ 2003ـی زایینی‌دا له ئه‌مریکا گیرسایه‌وه و ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌رگرت.
(تۆماس ئالنده)ـی باوکی (ئیزابێل)، باڵیۆزی (چیلی) له وڵاتی (پیرۆ) بوو. (تۆماس ئالێنده) ئامۆزاگی (سالڤادۆر ئالنده) بوو. له ساڵی 1945ی زایینی پاش ئه‌وه‌ی (تۆماس) بێسه‌روشوێن کرا، ئیزابێل له‌گه‌ڵ دایک و دوو خوشکه‌که‌ی دیکه‌یدا به‌ره‌و چیلی گه‌ڕانه‌وه و هه‌تا ساڵی 1953 له‌وێ مانه‌وه، جار به جارێکیش له لوبنان و بولیڤیا ده‌گیرسانه‌وه.
گه‌نجۆ (ئیزابێل)، زۆری ده‌خوێنده‌وه، به تایبه‌ت خووی به به‌رهه‌مه‌کانی (شکسپیر)ه‌وه گرتبوو. له چیلی هاوسه‌ری یه‌که‌می خۆی واته (میگل فریاس)ـی ناسی و له ساڵی 1962ی زایینی له‌گه‌ڵیدا زه‌ماوه‌ندی کرد.
(ئیزابێل) له ساڵی 1959 هه‌تا ساڵی 1965ی زایینی له‌ته‌ک ڕێکخراوی (کشتوکاڵ و خوارده‌مه‌نی)ـی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا کاری ده‌کرد. ماوه‌یه‌کیش چیرۆکی دڵدارانه‌ی له زمانی ئینگلیزییه‌وه به سه‌ر زمانی ئیسپانیاییدا وه‌رده‌گێڕانده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ناوه‌رۆک و منهۆی داستانه‌کانی ده‌گۆڕی که ئاخری ده‌ریان کرد.
له ساڵی 1966ـدا (پاولا)ـی کچی له دایک بوو.دوابه‌دوای کووده‌تای (ئاگۆستۆ پینۆشه) له ساڵی 1973ی زایینی‌دا، ناچار زێدی خۆی به جێ هێشت ئه‌مه چییه ناوی له ناوی سه‌رکۆمار (سالڤادۆر ئالنده) ده‌چوو. 13 ساڵیش له ڤینزۆئیللا مایه‌وه.
له ساڵی ـ1988ی زایینی‌دا سه‌ردانێکی شاری کالیفۆرنیای کرد و هه‌ر له‌و شارده‌دا بوو که به‌ڕێز (ویلی گۆردۆن)ـی ناسی و شووی پێ کرد. له ساڵی 1994ـی زایینی‌دا، خه‌ڵاتی (گابریێللا میستراڵ)ـی وه‌رگرت.
(ئیزابێل) له سالی 2003ـدا ناسنامه‌ی ئه‌مه‌ریکایی وه‌رگرت و ئێستا له شاری (سه‌ن فرانسیسکۆ)ـدا ده‌ژیێت.
کۆی به‌رهه‌مه‌کانی (ئیزابێل ئالنده):
1. ماڵی دێوزمه‌کان (1982)
2. La gorda de porcelana (1984)
3. دیمه‌نی ئه‌ڤین و سێبه‌ر (1985)
4. ئیڤالۆنا (1987)
5. چیرۆکه‌کانی ئیڤالۆنا (1989)
6. به‌رنامه‌ی نه‌بڕاوه (1991)
7. پاولا (1995)
8. ئافرۆدیت (1998)
9. کیژۆڵه‌ی به‌خت (1999)
10. نیگاره‌ی سپیا (2000) نیگاره واته (پۆرتڕه)
11. شاری ئاژه‌ڵان (2000)
12. ناوچه‌ی ئافرێندراوی من (2003)
13. هه‌رێمی ئه‌زیای زێڕین (2004)
14. دارستانی پیگمیگه‌ل (2005)
15. زوورۆ (2005)
16. ئێنس، گیانی منه (2006)
زانیاری؛ (سالڤادۆر ئالنده) سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی کۆماری چیلی (؛ تشیلی) بوو که ژه‌نه‌راڵ (ئاگۆستۆ پینۆشه) لێی ڕاست بووه‌وه و له سێداره‌ی دا و ده‌یان ساڵ ده‌سه‌ڵاتی پاوان کرد و خه‌ڵکی ده‌چه‌وسانه‌وه. چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، پاش ڕاپه‌ڕینی گه‌لی چیلی، وڵاتی به جێ هێشت و له تاراوگه‌دا گیانی به ده‌سته‌وه دا.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر