Voltair
(ڤۆڵتێر)
(ڤۆڵتێر)
(ڤۆڵتێر)، نووسه‌رێکی فه‌لسه‌فه‌زان و ڕووناکبیرێکی هه‌نه‌کنووسی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئه‌ورووپایه که ڕۆژی 21ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1694ی زایینی‌دا چاوی به دنیا هه‌ڵهێنا. ناوی به‌ڕێزیان (فڕه‌نسۆ ماری ئارووت) بوو به‌ڵام نازناوی (ڤۆڵتێر)ی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد و هه‌ر به‌و ناوه‌یشه‌وه ده‌ینووسی. (ڤۆڵتێر) له ته‌مه‌نی 23 ساڵاندا، به هۆی گه‌پ و گاڵته‌یه‌که‌وه که نووسیبووی، ماوه‌ی 11 مانگی ڕه‌به‌ق له به‌ندیخانه‌ی (باستیل)، به‌ندیان کرد. له ساڵی 1726ی زایینی‌دا به هۆی نووسینی گه‌پێکی دیکه‌وه به‌ره‌و بریتانیا تاراندیان و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ، له وڵات ده‌ریان کرد. له ساڵی 1734ی زایینی‌دا دیسانه‌وه له پاریس ده‌ریان کرد. له ساڵی 1749دا له سه‌ر بانگهێشتی (فرێدریک)، پاشای پرووس واته ئه‌ڵمانیا، به‌ره‌و ئه‌و وڵاته کۆچی کرد و ساڵانێکی زۆر هاونشینی پاشا بوو.
(ڤۆڵتێر) دواجارله ساڵی 1759ی زایینی‌دا له خاکی فه‌ڕه‌نسا نزیک سنووری سویسرا، مڵکێکی کڕی و ناوی لێ نا؛ (فری) واته (ئازاد) که شوێنی حه‌وانه‌وه و کۆبوونه‌وه‌ی ڕووناکبیرانی ئه‌ورووپا بوو.
(ڤۆڵتێر) له ته‌مه‌نی 83 ساڵاندا به‌ره‌و شاری پاریس، گه‌ڕایه‌وه و خه‌ڵک ئه‌وه‌نده به گه‌رمی پێشوازییان لێی کرد که گه‌شکه‌ی کرد و نه‌خۆش که‌وت و ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد که له ساڵی 1778ی زایینی واته له سه‌روبه‌ندی شۆڕشدا، کۆچی دوایی کرد.
(ڤۆڵتێر)، 28 کتێبی به‌پێزی نووسیوه که دوانیان واته "فه‌رهه‌نگی فه‌لسه‌فی" و "ناوزه‌د" له هه‌ر هه‌موویان به‌ناوبانگترن.
که‌س چه‌نده‌ی (ڤۆڵتێر)، داکۆکی له "ئازادیی تێفکرین و ڕاده‌ربڕین و هه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ به‌روبۆچوونی جیاواز" نه‌کردووه. (ڤۆڵتێر) ده‌ڵێت؛ به بێ ئازادیی ئه‌ندێشه و ڕاده‌ربڕین، ڕۆحی مرۆڤ ده‌مرێت و ئاژه‌ڵئاسا ده‌ژیێت.
هیچ که‌س چه‌نده‌ی ڤۆڵتێر دژ به ملهوڕی و قسه‌ی زۆر و پاوانخوازی، شتی نه‌نووسیوه.به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی (ڕۆمانتیسم)دا ناکۆک بوو؛ پاڵپشتی له ڕاسته‌قینه نووسین ده‌کرد.
(ڤۆڵتێر) سه‌لماندوویه‌تی که گه‌نده‌کاریگه‌لی گه‌وره، هافل واته ده‌رئه‌نجامی خۆپه‌رستی و پله‌وپایه په‌رستییه و له‌گه‌ڵ سووچ و تاوانی کابرایه‌کی بێده‌سه‌ڵات و ئاسایی‌دا به‌راورد ناکرێت. خه‌ڵکی ئاسایی هه‌ر یه‌کسانی و ئازادییان ده‌وێت که‌چی ده‌سه‌ڵاتداران گشت شتێکیان دوێت و بگره هه‌موو دنیایشیان پێ بده‌ی هه‌ر تێر نابن.
(ڤۆڵتێر) له‌باره‌ی شێوازی حکوومه‌تگه‌له‌وه ده‌ڵێت؛ گه‌ر سه‌رانی حکوومه‌تێک باش بن ئه‌وا حکوومه‌تیش باش ده‌بێت واته شێواز و سیمای حکوومه‌ت گرنگ نییه به‌ڵکوو گرنگ ئه‌وه‌یه چ که‌سانێک، حکوومه‌ته به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌رانی حکوومه‌تێکی کۆماریخواز خراپ بن چ ته‌وفیرێکی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی پاشایه‌تیدا هه‌یه؟، که‌واته گۆڕینی شێوازی ده‌سه‌ڵات، چه‌وسان و زۆرداری، بنبڕ ناکات؛ مه‌رج نییه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی کۆماریخواز، دیموکرات بێت و دیموکراسی بپارێزێت. (ڤۆڵتێر) ده‌ڵێت هه‌تا ڕووناکبیریی سیاسیی خه‌ڵک زیاتر ببێت و باشتر له دیموکراسی تێبگه‌یه‌ن و زۆرتر به ته‌نگیه‌وه بچن و که‌متر مافی یه‌کتر پێشێل بکه‌ن، ئه‌وا ڕه‌وتی دیموکراسی زیاتر گه‌شه ده‌ستێنێت و فره‌تر بڵاو ده‌بێته‌وه.
(ڤۆڵتێر) ده‌یگوت؛ دیموکراسی له وڵاتانی بچووک و هه‌رێمگه‌لدا باشتر ده‌چه‌سپێت. هه‌روه‌ها ده‌یگوت؛ هاوار له ڕۆژێ که دۆزه‌نه‌ی دادوه‌ریی وڵاتێک لاواز و بێده‌سه‌ڵات ببێت یاخود که‌سانێک ده‌ستی تێ وه‌ر بده‌ن و له ڕێڕه‌وی خۆی بیترازێنن.
(ڤۆڵتێر) له‌باره‌ی شێوازی حکوومه‌تگه‌له‌وه ده‌ڵێت؛ گه‌ر سه‌رانی حکوومه‌تێک باش بن ئه‌وا حکوومه‌تیش باش ده‌بێت واته شێواز و سیمای حکوومه‌ت گرنگ نییه به‌ڵکوو گرنگ ئه‌وه‌یه چ که‌سانێک، حکوومه‌ته به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌رانی حکوومه‌تێکی کۆماریخواز خراپ بن چ ته‌وفیرێکی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی پاشایه‌تیدا هه‌یه؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر