ئامۆژگارییه‌کانی (جه‌یمز ڕێستۆن؛ James Reston)
به‌شی دووه‌م
ڕۆژنامه‌وان نابێ دڵی ناسک بێت و پلار و تیر و توانج، بیبه‌زێنێت، و چه‌ند تاکه که‌سێک وای لێ بکه‌ن که واز له کاره‌که‌ی بهێنێت. ده‌بێ خه‌ڵکی به لاوه گرنگ بێت چونکه ئه‌و بۆ خه‌ڵک ده‌نووسێت و بۆ ئه‌وان تێ ده‌کۆشێت هه‌تا ژیانیان باشتر بکات و به‌ر چاویان ڕوون بکاته‌وه و ڕایان چه‌ڵه‌کێنێت. که‌واته نابێ ڕێی خۆی به‌ردات و به گوشارێک، کۆڵ بدات و مه‌یدان چۆڵ بکات. ئه‌وه‌ی پشتی له مه‌یدان کرد پشتی له خه‌ڵک هه‌ڵکردووه و بێبه‌ش و بێوه‌ریانی کردووه.
ڕۆژنامه‌وان ده‌بێ کارێکی وه‌ها بکات که خه‌ڵک پشتی پێ ببه‌ستن و له چه‌شنی پارێزه‌رێکی پێشمه‌رگه، سه‌یری بکه‌ن که هه‌م وڵات ده‌پارێزێت و هه‌میش به‌رگری لێ ده‌کات.
ڕۆژنامه‌وانی باش ئه‌و که‌سه‌یه که له پێناو ڕاستیدا، مۆمی کورتی ته‌مه‌نی داگیرساندووه و ڕووناکی ده‌به‌خشێت و هه‌وڵ ده‌دات له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا که‌سانێکی دیکه پێ بگه‌یه‌نێت و به کۆمه‌ڵگه‌ی بناسێنێت هه‌تا پاش مه‌رگی ئه‌م، مه‌شخه‌ڵی ڕاستی هه‌ڵگرن و لێ نه‌گه‌ڕێن تاریکایی دابێت.
ڕۆژنامه‌وان ده‌بێ وه‌ها هه‌ڵسوکه‌وت بکات که هه‌موو باڵێکی سیاسی و لایه‌نێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕێزی لێ بگرن.
ده‌بێ هه‌تا ده‌یپه‌رژێ، بخوێنێته‌وه و هه‌گبه‌ی زانیاریی خۆی پڕتر بکات و که‌سانی دیکه‌یش فێری زانیارییه‌کان بکات. ده‌بێ هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ته‌مه‌ن ده‌رفه‌تی پێ ده‌دات، به که‌ڵکی کۆمه‌ڵگه‌ی بێت و به ته‌نگیانه‌وه بچێت و به ده‌می خه‌ڵکه‌وه بێت، که‌واوو پاش مه‌رگی، ڕه‌حمه‌تی بۆ ده‌نێرن و یادی له بیر ناکه‌ن.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر