Franz Kafka
"تکایه وابزانن خه‌ونێکم"
ئاماده‌کردنی محه‌مه‌دئه‌مین ره‌ستگار
ڕۆژیک کافکا سه‌ردانی (ماکس برۆد؛ max brod) ی هاوڕێی کرد که دواتر ژیاننامه‌ی کافکای نووسییه‌وته‌ه. هه‌ر که وه‌ژوور که‌وت، بینی که باوکی برۆد نووستووه، داخێکی هه‌ڵ کێشا ، که خه‌وی ئه‌و پیره پیاوه به‌ڕێزه‌ی زراندووه و به‌هه‌سپایی و به سه‌ر په‌نجه‌وه هاته ده‌ره‌وه و به سرته‌وه سرپاندی؛"تکایه وابزانن خه‌ونێکم!" ئه‌م قسه‌یه به جوانی ڕه‌نگی که‌سایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی به‌رهه‌مه‌کانی کافکامان بۆ ده‌رده‌خات. (استیگ داجرمه‌ن؛ stig dagerman ) کافکای سوید، جارێکیان گوتبووی؛" من کاتێک که خه‌ریکی نووسینم خه‌ون و خه‌و ده‌بینم نه ئه‌و کاته‌ی که ده‌خه‌وم." داجرمه‌ن هه‌وڵی داوه که جۆرێک له (ویستی هێز) ده‌سته‌به‌ر بکات هه‌تا بتوانێت، شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوکێ و گومان و ڕه‌شبینی، هه‌وسار بکات و له بن ده‌ستی خۆیدا ڕای بگرێت. له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌ڵێت؛ نابێ له دڵه‌ڕاوکێ و شڵه‌ژان هه‌ڵ بێین و ده‌بێ وه‌کوو (گه‌رمه‌ک) سه‌یری بکه‌ین که له شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌ک ده‌مان پارێزێت. (گه‌رمه‌ک؛ که‌ناراوێ که به زستاناندا شه‌خته لێی نادات). ئایا ئه‌م نووسه‌رانه، پشتیان له ژینی ڕاسته‌قینه‌ی دنیا کردووه و له شاری خه‌ون و شه‌وه گیرساونه‌ته‌وه؟ ئاخۆ به دڵه‌راوکێوه خوویان گرتووه؟ ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر هه‌ستیارن و له خه‌می ئازار و مه‌ینه‌تی خه‌ڵکدان،ناپڕووکێن. به‌رگه‌ی ژیان ده‌گرن؟ چۆن ده‌توانین زیاتر له خه‌می خه‌ڵک بگه‌ین؟ له هه‌ندێ ناوچه‌ی وڵاتی میانمار؛myanmar دا وا باوه که خزمان وهاوڕێیانی ئه‌و پیاوه‌ی که له سه‌ره‌مه‌رگدایه، ده‌وره‌ی لێ ده‌ده‌ن و باسی ئه‌و کاره چا‌کانه‌ی بۆ ده‌که‌ن که پێشتر کردوونی و دڵی ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌م نه‌ریته ئایینییه خێرخوازانه وا له‌و پیاوه ده‌کات ئاسانتر ده‌ست له‌م دنیا به‌ر دات و دواهه‌نگاوی ژیان هه‌ڵ بێنێ و به‌ره‌و ئاسۆی نه‌ناسیاگ هه‌ڵ بفڕێت به‌شکه‌م له‌و دنیا ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر، تا هه‌تایه بژیێت و به یه‌کجاری له خه‌م و په‌ژاره‌ی دنیا ڕزگاری ببێت. به‌ڵام به پێجه‌وانه‌ی خه‌ڵکی میانمار، زۆربه‌ی نووسه‌رهکانی ئه‌رووپا و ئه‌مریکا که په‌سندی دڵی خوێنه‌رانی به‌ئاگا و وریان، ده‌ستی له خه‌ڵک شۆردووه و ده‌ڵێن ئه‌م نه‌وه‌یه سووتاوه. ئه‌م نووسه‌رانه به‌رده‌وام سه‌رکۆنه‌مان ده‌که‌ن و نه‌ک ته‌نیا مژده‌ی ڕزگاریمان پێ ناده‌ن به‌ڵکوو برینێکیش، ساڕ‌ێژ ناکه‌ن و دێڕ به دێڕی نووسینه بێئه‌ژماره‌کانیان، ڕه‌نگی دڵساردی و داڕووخانی ڕه‌وشت و وره‌به‌ردانی پێوه دیاره. نیتچه ده‌ڵێت؛ نزیکه کاروانی دنیا (مه‌سیح) به جێ بهێڵێت و پشتی لێ هه‌ڵکات. زۆربه‌ی ئه‌و چیرۆکانه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره ڕه‌شه که تا ڕاده‌یه‌ک جێی بایه‌خن، به شێوه‌یه‌کی دڵته‌زێن باسی ئه‌و پێشبینییه‌ی نیتچه‌مان بۆ ده‌که‌ن.
کافکا ده‌یگوت ته‌نیا ڕێگه چاره‌ی بێپه‌نایی و شڵه‌ژان و ته‌نیایی مرۆڤ ئه‌وه‌یه که ملکه‌چی چاره‌نووس ببێت و گومانی له هه‌موو شتێک بێت. که‌چی (کییه‌ر کگارد) و (دۆستۆیوڤسکی) و (نیتچه) ده‌یانگوت، ئێستا که مرۆڤ بێ پشت و په‌نایه، ده‌بێ ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه و هێڵی هه‌ڵکه‌وت، هه‌ڵ کوتێت و چه‌ڵه‌مه‌ی چاره‌نووس بچه‌مێنێت.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر