(ئادۆڵف هیتلێر) و یادی ئاژاوه‌گێڕی
ئاماده‌کردنی محه‌ممه‌دئه‌مین ڕه‌ستگار
شاری (لینتس)ـی نه‌مسا له ساڵی 2009ـی زایینی به دواوه پایته‌ختی فه‌رهه‌نگی ئه‌ورووپا ده‌بێت. له ڕاستیدا به‌رنامه‌ی دامه‌زراندنی ناوه‌ندگه‌لی فه‌رهه‌نگی له‌و شاره‌دا شتێکی نوێ نییه به‌ڵکه (ئادۆڵف هیتلێر)، پێشه‌وای ئه‌ڵمانیایش کاتی خۆی ده‌یه‌ویست شاری (لینتس) یه‌کێک له پێنج شاره‌که‌ی ڕایشی سێیه‌م ببێت.
چالاکوانانی شاری (لینتس) ئێستا ده‌یانه‌وێت په‌رده له سه‌ر دیمه‌نی تاریکی شاره‌که‌یان هه‌ڵده‌نه‌وه و له چوارچێوه‌ی پێشانگه‌ی "پایته‌ختی فه‌رهه‌نگیی پێشه‌وا"ـدا ڕای بنوێنن.
ده‌نگی تۆمارکراوی (ڕیچارد تاوبێر)ـی گۆرانیچڕیش ڕه‌نگێکی تایبه‌تی به پێشانگه‌ی "پایته‌ختی فه‌رهه‌نگیی پێشه‌وا" به‌خشیوه و گوێی ڕێبواران ده‌زرنگێنێته‌وه. کاتی خۆی، (فرانک لیهه‌ر)، ئاوازی بۆ ئه‌م گۆرانییه داناوه. (ئادۆڵف هیتلێر)، (فرانک لیهه‌ر)ـی ئاهه‌نگسازی زۆر خۆش ده‌ویست. شایانی باسه که (ڕیچارد تاوبێر)، کابرایه‌کی جوو بوو.
له ڕانگه‌ی "پایته‌ختی فه‌رهه‌نگیی پێشه‌وا"ـدا کۆمه‌ڵێ گۆرانی و ئاهه‌نگ و ئاوازی تۆمارکراو ڕانوێندراون که ئاماژه به‌و خه‌ون و خه‌یاڵانه ده‌دا که هیتلێر بۆ شاری لینتس دای ڕشتبوو؛ هیتلێر له شاری لینتسدا باڵای کردبوو هه‌ر بۆیه ده‌یه‌ویست هه‌تا ده‌کرێ ئه‌و شاره وه‌پێش بخات و ده‌یه‌ویست گه‌لێک باڵه‌خای گه‌وره له‌و شاره‌دا ساز بکات؛ نه‌خشه و پلانه‌کانی ئه‌و باڵه‌خانه‌گه‌له له ڕانگه‌ی "پایته‌ختی فه‌رهه‌نگیی پێشه‌وا"ـدا ڕانوێندراون. (ئادۆڵف هیتلێر) بڕیاری دابوو که باڵه‌خانه‌یه‌کی زۆر گه‌وره بۆ مۆزه‌خانه‌ی شاری لینتس ساز بکات به شێوه‌یه که هیچی له ئه‌نتیکه‌خانه‌ی (لۆڤه‌ر)ـی شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، که‌م نه‌بێت و بڕیاری دابوو که ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه به کۆنینه‌ی دزیاری و تاڵانکراوی وڵاتانی دیکه پڕ بکاته‌وه.
(ئادۆڵف هیتلێر) له وڵاتی نه‌مسا له دایک ببوو، به‌شێک له ته‌مه‌نی منداڵی و هه‌رزه‌کاریی خۆی له شاری لینتس ڕابووراندبوو.
ئه‌گه‌رچی له چه‌ند به‌شێکی بچووکی نه‌بێ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ونه گه‌وره‌کانی (ئادۆڵف هیتلێر) بۆ شاری لینتس به دی نه‌هات به‌ڵام له‌و سۆنگه‌یه‌وه که بڕیاره له ساڵی 2009ـی زایینی‌دا شاری لینتس پایته‌ختی فه‌رهه‌نگیی ئه‌ورووپا ببێت، سازده‌رانی پێشانگه‌ی "پایته‌ختی فه‌رهه‌نگیی پێشه‌وا" به پێویستیان زانیوه که باسی مێژووی شاری لینتس له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی نازییه‌کانیشدا بکه‌ن.
له‌م ڕانگه‌یه‌دا باسی شێوه و شێوازی ڕاگه‌یاندنی نازییه‌کانیش کراوه. هه‌ر چۆنیک بێت، (پیته‌ر سمان) به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی ناوه‌ندیی نه‌مسا ده‌ڵێت، سازدانی ئه‌م پێشانگه‌یه به واتای ژیاندنه‌وه‌ی یادی هیتلێر نییه.
هه‌ندێ له بینه‌رانی پێشانگه‌ی "پایته‌ختی فه‌رهه‌نگیی پێشه‌وا" گوتوویانه دڵیان به ئه‌و ڕانگه‌یه کراوه‌ته‌وه چونکه دیمه‌نێکی دۆخی ڕابووردیانی پێ نیشان داوه. هه‌ندێکی دیکه پێیان وایه که پێشانگه‌ی "پایته‌ختی فه‌رهه‌نگیی پێشه‌وا" نه‌یتوانیوه خووی دڕنده‌ئاسا و فه‌رهه‌نگکوژی نازییه‌کان وه‌ک خۆی ڕابنوێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشانگه‌ی "پایته‌ختی فه‌رهه‌نگیی پێشه‌وا" ده‌ڵێن که ئه‌وان ته‌نیا ویستوویانه که ئاگری باسه‌که خۆش بکه‌ن و بیورووژێنن.
ئه‌گه‌رچی 60 ساڵ، شتێک زیاتریشه که حکوومه‌تی (ئادۆڵف هیتلێر)، ڕووخاوه به‌ڵام بابه‌تی حیزبی نازی و کاره‌کانی هێشتایش بابه‌تێکی ئاڵۆز و هه‌ستیار و ئاژاوه‌ورووژێنه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر