با هه‌ق بڕیار بدات نه‌ک دابونه‌ریت!
ئاماده‌کردنی محه‌ممه‌دئه‌مین ڕه‌ستگار
ئیمامی عه‌لی خوای لێ ڕازی بێت، له فه‌رمووده‌یه‌ک له فه‌رمووده‌کانی خۆی له کتێبی (نه‌هجولبه‌لاغه)ـدا ده‌ڵێت هه‌وڵ بده‌ن خه‌ڵک به هه‌ق بناسه‌نه‌وه نه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ق به خه‌ڵک بناسنه‌وه واته گرنگ ئه‌وه نییه که چ که‌سێک قسه‌یه‌کی کردووه به‌ڵکه له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئاخۆ ئه‌و په‌یڤه ڕاسته یاخود هه‌ڵه‌یه. پیاوانی گه‌وره‌ی ئایینیش به‌رده‌وام ڕایانگه‌یاندووه که گه‌ر هات و قسه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ق و ڕاستیدا نه‌گونجا ئه‌وا بیده‌ن به دیواردا و پشت گوێی بخه‌ن. په‌یامبه‌ری ئیسلام دروود و سه‌لامی خوای لێ بێ به‌رده‌وام گۆشی کردووین که وریا بین وا نه‌زانین که ئه‌وه‌ی له باب و باپیرانه‌وه پێمان گه‌یشتووه ڕاسته به‌ڵکه ده‌بێت پێشوه‌خته له گشت بیروباوه‌ڕ و دابونه‌ریتێک بکۆڵێنه‌وه و ئینجا وه‌ری بگرین.
سووده‌کانی له سه‌ره‌خۆ بڕیاردان؛
(دیکارت) ده‌ڵێت خه‌ڵکی زانا و زیره‌کیش بێ هه‌ڵه نین و بگره هه‌ڵه‌کانی ئه‌وان کێشه‌ی زۆر گه‌وره‌تری لێ ده‌که‌وێته‌وه و به‌زمێکی قووڵتر ده‌نێته‌وه چونکه؛ "ڕاسته کابرای گه‌وره و به‌ڕێز ئاکار و ڕه‌وتێکی زۆر جوانی هه‌یه به‌ڵام جار هه‌یه هه‌ر ئه‌و سه‌رگه‌وره‌یه کارێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی وه‌ها ده‌کات و په‌ندێکی وا ده‌دات که هه‌رگیز بڕوا ناکه‌ی واته ئه‌و که‌سانه‌ی که به په‌له بڕیار ناده‌ن و له سه‌ره‌خۆ و به هه‌سپایی هه‌نگاوه‌کانی ژیانیان هه‌ڵ ده‌گرن و ڕێگه‌ی ڕاست به‌ر ناده‌ن زۆر فره‌تر له‌و که‌سانه ڕێگه ده‌بڕن که به په‌له‌په‌ل ڕێگه‌ی ڕۆژگار ده‌بڕن و ڕێگه‌ی ڕاستیان لێ بزر ده‌بێت. [واته خێرایی به قیمه‌تی ڕێگه‌بزرکردن و لاڕێبوون ناژێ و بێ که‌ڵکه. پێهه‌ڵگرتن چ قازانجێکی هه‌یه گه‌ر بێت و به‌ره‌و هه‌ڵدێر ڕێگه ببڕین.]
وانه‌زانین که ئه‌و شتانه‌ی که خۆمان خوومان پێوه گرتووه و کسمی ڕۆژانه‌مانه باشترین شته و هه‌ڵه و گومانی تێدا نییه؛
(دیکارت) سه‌ره‌تا هه‌ندێک باسی ژین و به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌کات که چۆن ئه‌وداڵی خوێندن و فێربوون و په‌یداکردنی یه‌قین و ئه‌رخه‌یان بووگه و پاشان ئاماژه به خاڵێک ده‌کات که بنه‌واشه و بنچینه‌یه‌کی پته‌وی بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌کارانه‌یه واته لێپێچینه‌وه و لێکدانه‌وه و ڕاڤه‌کردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی ڕۆژانه‌ی خۆمان که له به‌ر ئه‌وه‌ی که خوومان پێوه گرتووه وا ده‌زانین ڕاسته و به بێ ئه‌وه لێی بکۆڵینه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی ڕاستی و هه‌ڵه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌مان بۆ ده‌ر که‌وتبێت، وه‌رمان گرتووه و بڕوامان پێ هێناون.
زۆرم ئه‌م وڵات ئه‌و وڵات ده‌کرد و له‌گه‌ڵ گشت جۆره خه‌ڵکێکدا تێکه‌ڵاو ده‌بووم و سه‌رنجم ده‌دان؛ "زۆر شتم له ناو گه‌لانی گه‌وره‌دا ده‌بینی که به لای خه‌ڵکی خۆمانه‌وه زۆر سه‌یر و شووره‌یی بوو که‌چی به لای ئه‌وانه‌وه هه‌ر زۆریش ئاسایی بوو هه‌ر بۆیه زانیم مه‌رج نییه ئه‌و بیروباوه‌ڕانه که له باب و باپیرانه‌وه پێمان گه‌یشتوون و له‌گه‌ڵیاندا ڕا هاتووین ڕاست بێت و ورده‌ورده لێێان ده‌کۆڵیمه‌وه و تێ ده‌کۆشام له هه‌ڵه و خراپه خۆم بپارێزم چونکه هه‌ر که‌سێ که وا بزانێت گشت بیروباوه‌ڕه‌کانی پاک و بێ خه‌وشن و گومانیان تێدا نییه، ناتوانێت به جوانی و به دروستی بیر بکاته‌وه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر