پێگه و سروشتی ژن له ڕوانگه‌ی ئه‌رکباوه‌ڕی ئه‌ره‌ستۆدا
نووسینی خاتوو سۆزان مۆلێر ئاکین
وه‌رگێڕان و داڕشتنی محه‌مه‌دئه‌مین ڕه‌ستگار
به‌شی یه‌که‌م
شێوازی په‌یڤین و چۆنیه‌تی پێکاندنی ئامانج له بازنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی (ئه‌ره‌ستۆ)ـدا زۆر له ته‌ک فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتۆندا جیاوازه. (ئه‌ره‌ستۆ) بیرمه‌ندێکی پاژه‌کڕێسه(پاژه‌کڕێس؛ ئینتزاعی؛ که‌سێ که بۆ ناسینه‌وه‌ی شتێک، یه‌که‌م جار پارچه‌پارچه و به‌شبه‌شی ده‌کاته‌وه و له ڕێگه‌ی ناسینه‌وه‌ی پاژه‌کانه‌وه به گشتی وێنای ئه‌و شته ده‌کات و ده‌یناسێته‌وه. واته له پاژ واته جوزئه‌وه به گردێن واته (کولل) ده‌گات و ده‌یناسێته‌وه، که‌واته فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ره‌ستۆ ڕێک پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتۆنه. ئه‌فلاتۆن له گشت لێکدانه‌وه ڕه‌خنه‌یینه‌کانی خۆیدا که فره‌تر باسی هه‌رامه‌ی سپیتا واته شتی پیرۆز و موقه‌دده‌س و قه‌ده‌خه‌کراو ده‌کات، که به‌شێکی دانه‌بڕاوی بیر و باوه‌ڕه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و ڕۆژگاره بووگه، ڕاشکاوانه و بوێرانه به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی وشک و ڕه‌ق و بناژۆخوازانه، له بیر و بۆچوونه‌کانی خۆی به‌رگری ده‌کرد. (بناژۆخواز؛ ڕادیکاڵ؛ توندڕۆ) به‌ڵام ئه‌ره‌ستۆ حه‌زی لێ بوو به دوای ئه‌و شتانه‌دا بچێت که ورده‌ورده له ناو خه‌ڵکدا په‌ره‌ی سه‌ندبوو؛ واته ئه‌و شتانه‌ی که ده‌ستڤنانه‌ن و خه‌ڵک خۆیان به ده‌ستی ده‌هێنن نه‌ک ئه‌و شتانه‌ی ناخین و گه‌وهه‌رینن و به شێوه‌ی وارسکه له ناخی مرۆڤدا دایه. (ده‌ستڤنانه؛ ئه‌و شته‌یه که مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی ناخی خۆیه‌وه به ده‌ستی ده‌هێنێت./ ناخین؛ گه‌وهه‌رین؛ فیتری؛ واته ئه‌و شتانه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تای په‌یدابوونه‌وه له ناخی مرۆفدا هه‌یه و پێویستی به‌وه نییه که له ده‌ره‌وه‌ی ناخی خۆیه‌وه وه‌ده‌ستیان بخات و فێریان ببێت./ وارسکه؛ ڕه‌مه‌ک؛ غه‌ریزه) ئه‌ره‌ستۆ هه‌وڵی ده‌دا له ڕێی ئه‌زموونه‌وه دیارده‌گه‌ل بناسێته‌وه و له هۆکاره‌کانیان تێ بگات. ره‌نگه هیچ فه‌لسه‌فه‌زانێک ته‌نانه‌ت به (هێگل)یشه‌وه که په‌یڤ و به‌رهه‌مه‌کانی نموونه‌ی به پێزی مشتومڕی فه‌لسه‌فییه، هێنده‌ی ئه‌ره‌ستۆ له‌م پێناسه‌یه ورد نه‌بووبنه‌وه و بڕوایان پێ نه‌بووبێت که ده‌ڵێت؛ "فه‌لسه‌فه، کۆمه‌ڵێ تێڕوانینه که ده‌بێ به پێ و پێوه‌ری ڕۆژگاری خۆی لێک بدرێته‌وه و لێی تێ بگه‌یت" ئه‌ره‌ستۆ له باره‌ی ناسینه‌ی ساوکه‌یی (ناسینه؛ مه‌عریفه/ ساوکه‌یی؛ ته‌جره‌به‌یی؛ له ڕێگه‌ی ئه‌زموونه‌وه/ ناسینه‌ی ساوکه‌یی؛ زانیاری و زانستێ که له ڕێگه‌ی هه‌ست و ساوکه و ئه‌زموونه‌وه به ده‌ست دێت.) ده‌ڵێت؛ مرۆڤ سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی هه‌سته‌وه، به‌ره‌و ناسینه و زانیاری هه‌نگاو ده‌نێت و ورده‌ورده فره‌تر له ناوه‌رۆکی هه‌مه‌کیی ئه‌و ناسینه و زانیارییه تێ ده‌گات. (هه‌مه‌کی؛ کوللی، به‌رامبه‌ر به پاژه‌کی واته جوزیی به کار دێت.) به واتایه‌کی دیکه، هه‌ر ناسینه‌یه‌ک، سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی هه‌سته‌وه ده‌ناسرێته‌وه و به ده‌ست ده‌که‌وێت. هه‌ستێ که بچووک و تاکه که‌سییه و له شوێن و کات و ده‌مانێکی دیاریکراودا، تایبه‌ت به کابرایه‌کی دیاریکراوه. پاشان ئه‌م ناسینه‌یه فره‌تر و به‌پێزتر ده‌بێت و ده‌گوورێت و له ڕه‌وتی گوورانی خۆیدا، ناسینه‌ی دیکه ده‌زێنێت؛ واته هه‌ر ناسینه‌یه‌کی به‌رزر و به‌پێزتر به شێوه‌یه‌کی په‌نگراو له ناو سکی ناسینه‌یه‌کی بچووکتر و کاڵتردا هه‌بووه. (گووران؛ کامڵبون/ په‌نگراو؛ شتێ که هێشتا له ناخدا دایه و شێوه‌ی کرداریی وه‌رنه‌گرتووه.)" ئه‌ره‌ستۆ له‌و بڕوایه‌دا بوو که توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌کوو بینین و لێکدانه‌وه‌ی ئاسایینی کاروباری ڕۆژانه‌ی دنیایی نییه که به سانایی به ده‌ست ده‌که‌وێت. توێژینه‌وه‌ی زانستی ئامرازێکه بۆ ئه‌وه‌ی له هۆکار و چۆنیه‌تی شته‌کان تێ بگه‌ین. ئه‌ره‌ستۆ ده‌ڵیت بۆ ئه‌وه‌ی له هۆکاری شتێک تێ بگه‌ین ده‌بێ به هه‌مان شێوه که ئه‌و شته له ئارادا هه‌یه سه‌یری بکه‌ین و لێکی بده‌ینه‌وه نه‌ک به‌و شێوه که خۆمان ده‌مانه‌وێ یاخود ئاره‌زوومان هه‌یه. ئه‌فلاتۆن هه‌وڵی ده‌دا به شانه‌کی ئاوه‌زپه‌سند و ناسراو، ڕه‌خنه‌کانی بسه‌لمێنێت. (شانه‌ک؛ به‌ڵگه) هه‌ر بۆیه‌یش شێوازی بیرۆکه‌یین و دیاریکراوی باو و ناسراو به په‌یڤه ڕه‌خنه‌یینه‌کانییه‌وه دیاره. (بیرۆکه‌یین؛ تیۆری؛ نه‌زه‌ری/ مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که له ڕێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی په‌تییه‌وه له هۆکاری شتێک تێ بگه‌ین.) که‌چی شێوازی ئه‌ره‌ستۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌فلاتۆنه. ئه‌ره‌ستۆ بۆ سه‌لماندنی بیر و باوه‌ڕه فه‌لسه‌فییه‌کانی خۆی کۆمه‌ڵێ ئامرازی توێژینه‌وه‌یی به کار ده‌هێنا که له ئامرازه‌کانی ئه‌فلاتۆن جیاواز بوو. بۆ نموونه ئه‌ره‌ستۆ له په‌رتووکی (ئاکاری نیکۆماخۆس؛ Nicomachean Ethics)دا کاتێک ده‌یه‌وێت هێژامه‌ندی (؛ فه‌زیله؛ فه‌زیله‌ت)مان بۆ شی بکاته‌وه و باسی بکات، به ته‌رزی توێژینه‌وه هێما ده‌دات و ده‌ڵێت؛ " بۆ ئه‌وه‌ی هێژامه‌ندی بناسین و لێی تێ بگه‌ین ده‌بێت ده‌بێ وه‌کوو هه‌میشه به پێی ئه‌و شتانه‌ی که دیارن و له به‌ر ده‌ستماندا دایه ده‌ستی بۆ ببه‌ین هه‌تا ئه‌و مه‌ته‌ڵه هه‌ڵ بهێنین. (مه‌ته‌ڵ؛ موعه‌مما/ مه‌ته‌ڵ هه‌ڵهێنان؛ حه‌لکردنی موعه‌مما) بۆ ئه‌م کاره‌یش پێویسته که ئه‌و ڕا و بۆچوونه هاوبه‌ش و کاریگه‌رانه کۆ بکه‌ینه‌وه که له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه له ئارادا دایه. ئه‌گه‌ریش بۆمان نه‌لوا که هه‌موو ڕا و بۆچوونه هاوبه‌شه‌کان کۆ بکه‌ینه‌وه، هیچ نه‌بێ ده‌بێ فره‌ترین و گرنگترین ڕا و بۆچوونه‌کان هه‌ڵ بژێرین، چونکه بۆ مه‌به‌سته‌که‌مان پێویسته. ئه‌گه‌ر ڕا و بۆچوونه هاوبه‌شه‌کان، ڕاستیی بیردۆزێکیان سه‌لماند، ئه‌و به‌ڵگه‌یه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیردۆزه وه‌رگرین و به کاری بهێنین." ئه‌ره‌ستۆ وه‌کوو فه‌لسه‌فه‌زانێکی ئاکارین، بیر و باوه‌ڕه‌کانی خۆی ده‌ورووژێنێت و هه‌ر بۆیه‌یش کاتێک خه‌ریکی سه‌لماندنی بیر و بۆچوونه‌کانی خۆیه، زۆر هه‌وڵ ده‌دات بابه‌ته‌که لێڵ نه‌کات و ناکۆکی تێ نه‌که‌وێت. دۆزه‌نه‌ی ئاکارینی ئه‌ره‌ستۆ، ڕه‌نگی خه‌ستی نه‌ریتی پێوه دیاره و زۆر بێپه‌رده و شانه‌کداره. (دۆزه‌نه؛ سیسته‌م/ شانه‌کدار؛ به‌ڵگه‌دار؛ به به‌ڵگه) که‌چی ئه‌فلاتۆن یاسا و ڕێسای ئاکارینی بۆ چاخێکی دیکه و جیاواز له سه‌رده‌می خۆی داده‌ڕشت. ئه‌ره‌ستۆ سه‌یری باردودۆخی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رده‌می خۆی ده‌کات و له ڕوانگه‌ی سروشت و کۆمه‌ڵگه‌وه، بیر و باوه‌ڕی خه‌ڵک ده‌خوێنێته‌وه و دیاره نابێ وه‌کوو بیردۆزێکی وشک و بناژۆخوازانه سه‌یری ده‌سکه‌وته نه‌ریتخوازانه‌کانی ئه‌ره‌ستۆ بکه‌ین، چونکه ئه‌ره‌ستۆ بۆ داڕشتنی بیردۆزه‌کانی خۆی له جۆرێک شێوه‌ی ئاوه‌زیانه که‌ڵکی وه‌رده‌گرت. ئه‌ره‌ستۆ ده‌یگوت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رامه‌ی سروشت بخوێنینه‌وه و لێی تێ بگه‌ین، ده‌بێ هه‌ر وه‌ک چۆن له گه‌وهه‌ری خۆیدا دایه ئاوه‌ها لێکی بده‌ینه‌وه و لێی تێ بگه‌ین و نابێت لایه‌نگرانه سه‌یری ئه‌و هه‌رامه سروشتییه بکه‌ین. ئه‌ره‌ستۆ ده‌ڵێت هه‌ر شتێک به جوانی ئه‌رکی سه‌ر شانی بقه‌ده‌ندێنێت (قه‌داندن؛ جێبه‌جێکردن) ئه‌وا پاوه‌جێیه و له ناو ناچێت و گه‌ر هاتوو ئه‌رکی خۆی پشت گوێ خست، ده‌ڕووخێت و داده‌مرکێت. بۆ نموونه ئه‌ره‌ستۆ له سه‌ره‌تای په‌رتووکی (ڕامیاری؛ Politics)دا ده‌ڵێت؛ "چییه‌تی هه‌ر شتێک به‌و ئه‌رکه‌وه په‌یوه‌سته که به گوێره‌ی تواناکی له ئه‌ستۆیدا دایه، به شێوه‌یه که گه‌ر هات و چیتر نه‌یتوانی ئه‌رکی خۆی به‌ڕێوه ببات، ئه‌و کات ده‌بێ بزانین که ئه‌م شته ئه‌و شته‌ی پێشوو نییه و گۆڕاوه."